ئامادەکارییەکان بۆ سێیەمین فیستیڤاڵی هۆزان سەرحەد کۆتایی هاتووە

لە شاری ڕانسی فەرەنسا ئامادەکارییەکان بۆ سێیەمین فیستیڤاڵی هۆزان سەرحەد کۆتایی هاتووە کە بە پێشەنگایەتی گەنجانی کوردستانی لە فەرەنسا (جەکەفە) ئەنجام دەدرێت.

ئامادەکارییەکانی فیستیڤاڵی هۆزان سەرحەد

چاوەڕوان دەکرێت کەسانێکی زۆر بەشداری فیستیڤاڵەکە بکەن کە لە چوارچێوەی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە ٢٢ ی حوزەیران ئەنجام دەدرێت.

کۆمیتەی ئامادەکار ڕایگەیاند ئامادەکاریی تەواوکراوە بۆ بەشداربوونی کوردان لە شارە جیاوازەکان،  هەروەها تیشک دەخاتەسەر ئەو کەشوهەوا ئەرێنییەی کە "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـی ڕێبەر ئاپۆ ئافراندووییەتی.

ژنان و گەنجان لە هۆڵەندا و بەلژیکا و بەتایبەت لە ئەڵمانییەوە بەشداری فیستیڤاڵەکە دەکەن. چەندین ڕێکخراوی ژنان ستاند دەکەنەوە و خواردنە کوردییەکان دەناسێنرێن.

هەروەها لە فیستیڤاڵەکەدا ئامادەکاریی تایبەت کراوە بۆ منداڵان و چالاکی تایبەت بە منداڵان بەڕێوەدەچێت. گرووپی هەڵپەڕکێی منداڵانیش ڕەنگێکی تر دەدەن بە فیستیڤاڵەکە.

بەرنامەکان

هونەرمەند شیار و دژوار و شەریف عومەری و هەڵبەست ئاری و غیاسەدین بەشداری فیستیڤاڵەکە دەکەن.

لەسەر ناوی کۆمیتەی ئامادەکار، سیاسەتمەداری کورد غالب سۆنمەز بانگەوازی لە هەموو کوردستانیانی فەرەنسا و وڵاتانی دەوروبەر کرد، بەشداری فیستیڤاڵەکە بکەن.