بە دیمەن

ئێشکگری ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ ٦٧١ هەفتەیە بەردەوامە

ئێشکگری ئازادی لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە بە پێشەنگایەتی دەستپێشخەری ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا دەستی پێکردووە، لە هەفتەی ٦٧١دا گرووپی برەنگەز ئێشکگرییەکەیان وەرگرت.

ئێشکگری ئەم هەفتەیە لە لایەن موراد مونزور، خەلیل جانکورت و حاجی محەمەدەوە وەرگیرا کە لە شاری برەنگەزی نەمساوە هاتوون.

وتەبێژی گروپەکە موراد مونزور ئاماژەی بەوەدا ئێشکگری لە بەردەم بینای کۆنسەی ئەوروپا لە ١٣هەمین ساڵیادی بەردەوامە، ئاماژەی بەوەشکرد بە ناوی کۆمەڵەی سارا لە شاری برەگەنزییەوە ئێشکگرییەکەیان وەرگرتووە.

هەروەها گروپەکە ئاماژەی بەوەدا دەیانەوێت کۆنسەی ئەوروپا و کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشكەنجە (CPT) لە بەرانبەر گۆشەگیری هەستیار بێت و گوتی: "لێرە فیداکاری و پشتیووانییەکی مەزن هەیە."

موراد مونزور بانگەوازی لە کوردانی ئەوروپا و دۆستانی کرد کە چالاکییەکان بە هێز بکەن و لە هەمانکاتدا بۆ خاوەندارێتی کردن لە بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی ڕێبەر ئاپۆ لەوێن.

موراد مونزور لە کۆتایی قسەکانییدا گوتی: "بانگەواز لە دەوڵەتانی پەیوەندایدار دەکەین، خاوەندارێتی لەو پڕۆسەیە بکەن کە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە پێشخراوە و پەیوەست بە چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد هەنگاوبنێن."