دیكتاتۆری سوودان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا

پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری سوودان عومه‌ر به‌شیر له‌ژێر فشاری گه‌ل ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌، له‌ لایه‌ن سوپای ئه‌و وه‌ڵاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی سوودان له‌ كه‌ناڵی فه‌رمییه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاشكرای كرد عومه‌ر به‌شیر كه‌ ٣٠ ساڵه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌ له‌ لایه‌ن سوپاوه‌ له‌ كاره‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه‌ و له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌ستبه‌سه‌ره‌. ڕاشیگه‌یاند، چه‌ندین كاربه‌ده‌ستی دیكه‌ ده‌ستگیر كراون.

به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی ٢ ساڵ ئه‌نجومه‌نێكی سه‌ربازی وه‌ڵاته‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات و تا فه‌رمانێكی نوێش ده‌رده‌چێت ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و هێڵی ئاسمانی وه‌ڵاته‌كه‌ داده‌خرێن.

s.m