چالاكانی ئه‌مه‌ریكای لاتین سه‌ردانی مانگرتوانیان كرد
گرووپێكی چالاكانی ئه‌مه‌ریكای لاتین له شاری به‌رلین به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی كردن سه‌ردانی مانگرتوانی دژبه گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالانیان كرد.
گرووپێكی چالاكانی ئه‌مه‌ریكای لاتین له شاری به‌رلین به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی كردن سه‌ردانی مانگرتوانی دژبه گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالانیان كرد.
مانگرتن له خواردنی چالاكانی كورد دژبه گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌رده‌وامه. گرووپێكی چالاكانی ئه‌مه‌ریكای لاتین له شاری به‌رلین سه‌ردانی مانگرتوان جه‌مال كۆبانێ، عومه‌ر باگدوور، مه‌لا مسته‌فا تووزاك و شیار خه‌لیل-یان كرد كه له بینای ناڤ-ده‌م درێژه به مانگرتنه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.
ئه‌و چالاكانه كه خه‌ڵكی گواتیمالا، پیرۆ، شیلی و پۆلیڤیان له‌گه‌ڵ مانگرتوان گفتوگۆیان كرد و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد ئۆجالان ڕێبه‌ری گه‌لی كورده و نابێ له زینداندا بهێلدرێته‌وه. هه‌روه‌ها باسی تێكۆشانی خۆیان له وه‌ڵاته‌كانیان كرد و به گوتنه‌وه‌ی درووشمی «بژی سه‌رۆك ئاپۆ» كۆتاییان به سه‌ردانه‌كه‌یان هێنا.
مانگرتنی بێسنووری مه‌لا مسته‌فا تووزاك له ڕۆژی ٩٧هه‌مین و مانگرتنی شیار خه‌لیل له ڕۆژی ٨٣ههمیندایه. هه‌روه‌ها چالاكیی مانگرتنی عومه‌ر باگدوور و جه‌مال كۆبانێ له ڕۆژی ٨١ههمیندایه. مه‌لا مسته‌فا تووزاك نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و چه‌ندین نه‌خۆشی دیكه‌ی هه‌یه. دوێنێش به‌هۆی مانگرتنه‌كه‌ی باری ته‌ندرووستی تێكچوو، به‌ڵام ناوبراو ڕایگه‌یاند به‌رده‌وام ده‌بێت له چالاكییه‌كه‌ی.
s.m