باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا: شەوی پێنجشەممە_هەینی سوپڕایزی گەورە دەبینن

باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا، یەحیەئیل لیتەر گوتی: "شەوی پێنجشەممە_هەینی سوپڕایزی گەورە دەبینن".

باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا، یەحیەئیل لیتەر قسەی بۆ کەناڵی مێریتی ئیسرائیلی کرد، گوتی: "شەوی پێنجشەممە_هەینی سوپرایزێکی گەورە دەبینن کە ئۆپەراسیۆنی پەیجەرەکان لە چاویدا زۆر بچوک دەبێت".

باڵیۆزی ئیسرائیل مەبەستی لە ئۆپەراسیۆنی پەیجەرەکان، ئەو ئۆپەراسیۆنە نهێنییەیە کە مۆساد لە ١٧ و ١٨ ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ لە لوبنان ئەنجامیدا،  تێیدا ئامێری پەیوەندیکردنی (پەیجەر) ئەندامانی حیزبوڵڵا تەقێنرانەوە.

لەو ئۆپەراسیۆنەدا نزیکەی ٤٢ کەس مردن، ٣ هەزار و ٥٠٠ کەسیش بریندار بوون.