چین: ناتوانین بەرانبەر ئەم شەڕە بێدەنگ بین

سەبارەت بە شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل، وەزیری دەرەوەی چین، وانگ یی ڕایگەیاند وڵاتەکەی لەم ڕەوشە زۆر نیگەرانە و گوتی: "چین ناتوانێت بێده‌نگ بوه‌ستێت و ڕێگه‌ بدات ناوچه‌كه‌ بخزێندرێته‌ ناو كۆتایییه‌كی نادیاره‌وه‌".

وەزیری دەرەوەی چین، وانگ یی لە ڕاگەیاندراوێکدا نیگەرانی وڵاتەکەی سەبارەت بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەربڕی، گوتی: "هه‌ڵسوكه‌وتی ئیسرائیل له‌ پشتگوێخستنی یاسا و بنەما نێونەتەوەییەکان، بوونه‌ته‌ هۆی گرژی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، چینیش به‌ قوڵی نیگه‌رانه‌ له‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ له‌ ژێر كۆنتڕۆڵ ده‌ربچێت".

هەروەها دەڵێت: "چین ناتوانێت بێده‌نگ بوه‌ستێت و ڕێگه‌ بدات ناوچه‌كه‌ بخزێندرێته‌ ناو كۆتایییه‌كی نادیاره‌وه‌".