فەڕەنسا هێز لەدژی کۆچبەران دەجوڵێنێت
برونۆ ڕیتایلۆ، وەزیری ناوخۆیی فەڕەنسا ئاماژەی بەوە کرد، ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە دژ بە کۆچبەرانی نایاسایی لە سەرانسەری وڵات بە بەشداریی چوار هەزار پۆلیس و هێزی ئەمنی ئۆپەراسیۆنێکی فراوان ئەنجام دەدرێت.

ئۆپەراسیۆنەکە بە چڕی لە وێستگەی شەمەندەفەر و ئۆتوبووسەکان و هەروەها لە گەشتی وڵاتانی دراوسێ و شارە گەورەکانی فەرەنسا ئەنجام دەدرێت
ڕیتایلۆ ڕایگەیاند، "لە سەرەتای ساڵەوە تا ئێستا ٤٧ هەزار کۆچبەری نایاساییان دەستگیر کردووە. مەبەستم ئەوەیە کۆچبەرانی نایاسایی لە فەڕەنسا بەگەرمی پێشوازییان لێ ناکرێت. وڵاتێک لە دوو سنوور پێک دێت، یەکێک لە ناوەوە، یەکێکیش دەرەوە."
باسی لەوەشکرد، لە سیاسەتەکانی کۆچبەریدا کەمتر ٢٤٪ی مۆڵەتەکان پێدەدرێت و دیپۆرتکردنەوەش بە ڕێژەی ١٤٪ زیادیکردووە.
لە لایەکی دیکەوە ڕیتایلۆ بانگەشەی ئەوەی کرد کە مەترسی تیرۆر لە فەڕەنسا دوابەدوای گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران زیادی کردووە و ئاماژەی بەوەدا کە هەم گرووپە ئیسلامییە ناوخۆییەکان و هەمیش ڕژێمی ئێرانەوە هەڕەشەکانییان زیادی کردووە.