دوای ٢٥ ڕۆژ لە ئەنجامدانی ڕێپێوانی درێژی ٢٦ ڕۆژە، ئەمڕۆ گەل بە مەبەستی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە گۆڕەپانی گردبوونەوەی ستراسبۆرگ گردبوونەوە. گردبوونەوەکە بە سرودی 'ئەی ڕەقیب' دەستی پێکرد و درووشمەکانی دژ بە پیلانگێڕی بە بەرزی گوترانەوە.
بە هەزاران کەس کە گۆڕەپانەکەیان تەنیووە، درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ"، "بژی بەرخۆدانی کۆبانێ" بە بەرزیی و توڕەییەوە دەڵێنەوە.
'بەبێ ڕێبەر ئاپۆ پرسەکانی کورد چارەسەر ناکرێت'
لە گردبوونەوەکەدا هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئەورووپا زوبەیدە زومروت قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا ئامانجەکانی پیلانگێڕی بە تێکۆشانی گەل لە باربردران. ئاماژەی بەوەشکرد بەبێ ڕێبەر ئاپۆ پرسی کورد ناگات بە چارەسەری و دەستپێکردنی پرۆسەی چارەسەری پێویستی بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و لابردنی گۆشەگیری هەیە.
لە بەردەوامییدا زومروت گوتی: "سیاسەتە قڕکارییەکانی دژ بە گەلی کورد قبوڵ ناکەین، پێویستە هەموو گەل لە دژی ئەو سیاسەتانە یەکگرتووبێت و دەنگمان هەڵبڕین."
'لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ کۆببینەوە'
دواتر هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئەورووپا ئەنگین سەڤەر قسەیکرد و ئەمەی گوت: "ناتوانن ڕۆژەکانمان تاریک بکەن. لێرەوە جارێکی دیکە داوا لە گەلەکەمان دەکەم لە دەوریی ڕێبەر ئاپۆ کۆببنەوە. هەموو جێگەیەک بکەین بە جێگەی تێکۆشان لە پێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەردا."
گردبوونەوەکە بە خوێندنەوەی پەیامەکان بەردەوامە...