بە دیمەن

چالاکوانانی ڕێپێوانی درێژ سەردانی ئێشکگری ئازادییان کرد

چالاکوانانی ڕێپێوانی درێژ سەردانی ئێشکگری ئازادییان کرد کە لە هەفتەی ٦٦٠ی چالاکیەکەدا لە ستراسبۆرگ لە ئێشکگرییدان.

ڕێپێوانی درێژ

ئەمڕۆ چالاکوانانی ڕێپێوانی درێژی ٢٦ ڕۆژە کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد"دا لە شاری لۆرێنتی فەرەنسا دەستپێکراوە و لە ئێستادا لە شاری ستراسبۆرگن، سەردانی ئێشکگری ئازادییان کرد کە لە هەفتەی ٦٦٠ی چالاکیەکەدا لە ستراسبۆرگ لە ئێشکگرییدان.

لە سەردانیکردنەکەدا چالاکوانان پێکڕا پەیامی "لە ١٥ی شوباتدا پێکەوە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ هاوار بکەین"یان دا.

دوای سەردانییەکە، چالاکوانان لە گۆڕەپانەکەدا زانیاری و بڵاوکراوەیان دەرباری هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" و چالاکییەکانی ڕێپێوانی درێژ بەخشییەوە.

چالاکییەکە لە ٢٦هەمین ڕۆژی خۆییدا، بە ئەنجامدانی ڕێپێوان و گردبوونەوەی بەرفراوانی ستراسبۆرگ کۆتایی دێت.