بە دیمەن

پلاتفۆڕمی گەلانی ئەورووپا لە ڤییەنا کۆبوونەوە

پلاتفۆڕمی گەلانی ئەورووپا لە کامپی زانکۆی ڤییەنا کۆبوونەوە. چالاکییەکە بەناوی 'سەرلەنوێ ببینە خاوەنی دەستپێشخەری' بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

پلاتفۆڕمی گەلانی ئەورووپا

بە بانگەوازی ئەکادیمیای مۆدێرنێتەی دیموکراتیک (ADM) دوای ساڵێک لە ئامادەکاری پلاتفۆڕمی گەلانی ئەورووپا لە ڤییەنا کۆبوونەوە.

لە زیاتر لە ٣٠ وڵاتی ئەورووپاوە، زیاتر لە ١٦٠ ڕێکخراو، گرووپ، بزووتنەوە، تۆڕ و کۆمەڵە نزیکەی ٧٠٠ نوێنەر بەشداربوون.

دوای خولەکێک ڕێزگرتن، چالاکوانان پانکارت بە نوسینی "ژیانێکی خوازراو بە شۆڕش دێتە ئاراوە نەک بە موعجیزە" کە نووسینێکی ڕێبەر ئاپۆیە چونەسەر سەکۆی چالاکییەکە و سڵاوییان لە ئامادەبوون کرد.

پاشان هونەرمەند ڕۆژدا تێکۆشێن داندارا و گرووپی ئەڤینی وڵات هەڵپەڕکێ و هونەریی خۆیان نمایش کرد.

دوای چالاکییە کولتوورییەکە، وتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) ئادەم ئووزون وتەی دەستپێکی پلاتفۆرمەکەی پێشکەش کرد.

ئوزوون لە قسەکانییدا ئاماژەی بەوەدا ئامانجی پلاتفۆڕمەکە بۆ هاوبەشیکردنی ئەزموونی تێکۆشانە لە دژی هێزە زۆردارەکان و لێگەڕین بۆ ژیانێکی ئازادە.

لە بەردەوامییدا دەستنیشانیکرد، ئەم قۆناغە بۆ هەموو گەلان قۆناغێكی گرنگە و قۆناغی سەرلەنوێ داڕشتنەوەی هاوسەنگییەکانە و  ئەمەی گوت: "لە ئێستادا پێویست بە ڕێکخستنی دیموکراسی و تێکۆشانی ئازادی هەیە. هاوکات دەبێت بە شێوەیەکی دیموکراتیک و کۆنفیدراڵ تێکەڵی هاوبەش دابنرێت."

ئوزوون باسی لە گرنگی پلاتفۆڕمی گەلانی ئەورووپا کرد و گوتی: "بۆ خاوەنداریکردن لە ئامانجەکانی، کاری هاوبەش و یەکێتی هێزە پێشکەوتووەکان لە گرنگترین ئاستدایە. بە هاندانی هاوکاری هاوبەشی نێوان تێکۆشانی خۆجێیەوە دەتوانین هێزێکی کۆلێکتیفی بۆ دامەزراندنی بزووتنەوەیەکی دژ سەرمایەداری بئافرێنین. زۆرینەتان خاوەنی ئەو ماتەوزەیەن کە سەرلەنوێ ببنە خاوەنی دەستپێشخەری."

لە دوای قسەکان ئادەم ئوزوون، بەرنامە کولتووریەکان دەستیپێکرد.