لە بناری قەندیل پیلانگێڕی نێونەتەوەیی شەرمەراز کرا
لە بناری قەندیل بە ئامادەبوونی ژنان، بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێک پیلانگێڕی نێونەتەوەیی شەرمەزار کرا و گوترا: "بە تێکۆشانی بەردەواممان، پیلانگێڕی نێونەتەوەیی شکست پێ دەهێنین."
لە بناری قەندیل بە ئامادەبوونی ژنان، بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێک پیلانگێڕی نێونەتەوەیی شەرمەزار کرا و گوترا: "بە تێکۆشانی بەردەواممان، پیلانگێڕی نێونەتەوەیی شکست پێ دەهێنین."
ئەمڕۆ لە بناری قەندیل، بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی گەلی بناری قەندیل، پیلانگێڕیی ١٥ـی شوباتی سەر ڕێبەر ئاپۆ بە گردبوونەوەیەکی جەماوەریی شەرمەزار کرا و بەڵێنی بەرەنگاربوونەوەی پیلانگێڕی و بەدیهێنانی خەونی شەهیدانیان دووپات کردەوە.
گربوونەوەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان لە گیانی شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری دەستپێکرد و دواتر لەسەر ناوی ئەنجوومەنی گەلی بناری قەندیل ڕوناهی ڕۆژهەڵات ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە و لە سەرتادا ئاماژەی بەوەکرد، لە کاتێکدا کە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ـی شوبات دژی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد و مرۆڤایەتی پێ دەنێتە ٢٧ـەمین ساڵەی خۆیەوە، جارێکی دیکە هێزە نێودەوڵەتییەکانی بەشدار لەو پیلانگێڕییە شەرمەزار دەکەین و بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە هەموو جۆرە خەباتێک لە دژی ئەم پیلانەی کە مەحکومە بە شکست بکەین.
لە بەردوامییدا گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ لە دژی ئەمە ماوەی ٢٦ ساڵە چووەتە ناو خەباتێکی گەورەوە و وایکردووە، کە پیلانەکانی دەوڵەتی تورک کە بە هەموو توانای خۆیەوە کاری بۆ دەکرد بێئاکام بیێت، ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ـەمین ساڵیادی پیلانگێڕیدا هەنگاوێکی نوێی ناوە، ئەمەش نوێنەرایەتی دۆخێکی نوێ دەکات، ئەم سەردەمە نوێیە بە دەستپێشخەری ڕێبەر ئاپۆ گەشەدەکات و ئامانجی دیموکراسیی هەیە، کە دەبێت لە ڕێگەی خەباتەوە دروستبکرێت، هەروەها پەرەپێدانی ئەزمونێکی جیهانییە کە مرۆڤ بتوانێت پێکەوە تیایدا بژی."
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوناهی جەختی لەسەر تێکۆشانی ژنان کردوە لە دژی پیلانگێڕی نێونەتوەیی و وتی: ئەم هەنگاوە مێژووییە کە لە ساڵیادی پیلانگێڕیدا گیراوەتەبەر، بە مانای ئاشکراکردنی ئیرادەی شکاندنی ئەو جینۆساید و تاریکییەیە کە پیلانەکەی بەسەر مرۆڤایەتیدا سەپاندوە و ئایندەیەکی گەش دروستبکات و پیلانگێڕی پێچەوانە بکاتەوە، بەم بۆنەیەوە بەڵێنی خۆمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیلانگێڕی و بەدیهێنانی خەونی شەهیدان دووپات دەکەینەوە."