ڕێپێوانی درێژ لە باشووری فەرەنسا لە دووەم ڕۆژیدایە
ڕێپێوانی درێژی ٣ ڕۆژە بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە باشووری فەرەنسا دەستپێکرابوو، لە دووەم ڕۆژیدا بە جۆشەوە بەردەوامە.
ڕێپێوانی درێژی ٣ ڕۆژە بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە باشووری فەرەنسا دەستپێکرابوو، لە دووەم ڕۆژیدا بە جۆشەوە بەردەوامە.
ڕێپێوانەکە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد"دا لە ١٣ شوباتەوە لە پێش شارەوانی مارتیگێسەوە دەستیپێکردووە. لە دووەم ڕۆژی چالاکیەکەدا لە چەندین شار و هەرێمی دیکەی فەرەنساوە ١٢٣ کەس بەشداری ڕێپێوانەکە بوون.
ئەمڕۆی ڕێپێوانەکە دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستپێکرد، دواتر ڕاگەیاندراوێک خویندرایەوە و باس لە ئامانجی ڕێپێوانەکە کرا.
لە بەردەوامی ڕێپێوانەکەدا چالاکوانان بە زمانەکانی کوردی و فەرەنسی زانیاری و بڵاکراوەیان دەربارەی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و چارەسەری پرسی کورد بەخشییەوە.
لە ڕێپێوانەکەدا پانکارت و وێنەکانی ڕێبەر ئاپۆ بەرزکرانەوە و بە بەردەوامی درووشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" گوترایەوە.
ڕێپێوانەکە بە جۆشێکی گەرمەوە بەردەوام بوو، وە ئامانجی ڕێپێوانەکە ئەوەیە لە سێهەم ڕۆژ و کۆتایی چالاکیەکەدا بگەن بە هەرێمی لا ڤیستی مارسیلیا.
بڕیارە لە سێهەم ڕۆژی چالاکییەکەدا بە بە شداربوونی هەزاران کەس بە ڕێپێوان لە ناوەندی شاری مارسیلیا ئەنجام بدەن و کۆتایی بەڕێپێوانەکە بهێنن.