نەپەگە: کات کاتی کۆتایهێنانە بە شوێنەوارە خراپەکانی پیلانگێڕی

نەپەگە گوتی: "ئەم کاتە کاتی کۆتایهێنانە بە هەموو شوێنەوارە خراپەکانی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی. بێگومان ئەمەش بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد دێتە ئاراوە."

پیلانگێڕی ١٥ی شوبات

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) بە بۆنەی ٢٦هەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی سەر ڕێبەر ئاپۆ ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا نەپەگە دەڵێت: "بە دەستپێکردنی ٢٧ ساڵی پیلانگێڕی نێوەنەتەوەیی ١٥ی شوباتەوە کە لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا لە دژی تێکۆشانی ئازادی کوردستان و گەلەکەمان ئەنجامدرا، هەموو ئەو هێزە پیلانگێرەکان کە لەم هێرشە نامەردانەیدا ڕۆڵییان هەیە، بە توڕەیەکی زۆرەوە شەرمەزار دەکەین. بە ڕێز و حورمەتەوە سڵاو لە بەرخۆدانی ئیمراڵی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین کە لە نێو هەلومەرجی سەختدا ٢٦ ساڵە بە ئارامگرتنێکی گەورەوە پێکیهێنا. لە خالید ئۆراڵ و ڕۆژبین عەرەب تا بە ڤیان سۆران، ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلین و شەهیدانی "ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن"مان کە بۆ ڕووناکردنەوەی تاریکییەکانی پیلانگێڕی لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ بوونە بازنەیەک لە ئاگر، هەموو شەهیدانمان بە بەرخۆدانی تێکۆشانیان لە دژی پیلانگێڕی بڵند کرد، بە حورمەت و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە. جارێکی دیکە بەڵێن و بڕیارداری خۆمان دووبارە دەکەینەوە کە بیرهێنانەوەی هێژایان بە سەرخستنی تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بگەیەنییە ئاستی سەرکەووتن."

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە کراوە بەوەی ماوەی ٢٦ ساڵ بەسەر پیلانگێری نێوەنەتەوەییدا تێپەڕ بوو، ڕێبەر ئاپۆ، تەڤگەری ئازادی و گەلی کورد بەرخۆدانێکی مەزنیان نیشاندا و گوتراوە: "ئەم پیلانگێڕییە لە دژی ئازادی، هەبوون و ئایندەی گەلی کورد ئەنجامدرا، لە سایەیی بەرخۆدانی داستانی قارەمانانی گەلەکەمان نەگەشت بە ئەنجام و بەتەواوەتی پیلانگێڕی بەتاڵ بووەوە. لەسەر بنەمایی هەڵوێست و سیستەمی فیکری نوێ کە بەرخۆدان بە شێوەیەکی مانادار مەزن بوو، وە لەگەڵ کەموکوڕییانیشدا تێکۆشانی بە بوێرییەکی مەزنی گەریلاکانی ئازادی کوردستان و ئاستی فیداکاری بڵندی گەلەکەمان ئەم ئەنجامەیی ئافراندووە. بەڵام دەوڵەتی تورکی کۆڵۆنیال-فاشیست، پیلانگێڕی نێونەتەوەیی کە بێ ئەنجام کراوە، لەسەر بنەمای بریسکردنی گەل، پێشکەش کردنی وڵات لەسەر بناغەی سیاسەتە شەڕخوازەکانی، هەموو جارێک پیلانگێڕی نوێ کردەوە و ویستی تەڤگەرمان سەرکووت بکات. لەمڕۆشدا هەوڵدەدات بە شێوەی جیاواز پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە ڕۆژەڤدا بهێڵێتەوە و لە ئاستی جیاوازدا هێرش دەکات."

'ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئامانجی کۆتایی چارەسەری پرسی کورددە'

ڕاگەیاندراوەکەی نەپەگە بەم شێوەیە بەردەوامە:

"بێگومان ئامانجی بنەڕەتی پیلانگێری لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوی لەناوبردنی هێڵێ ڕێبەر ئاپۆ بوو. ڕێبەر ئاپۆ بە هەنگاوی فیداکاریی خۆیەوە کە لە نێو حەقیقەتی گەلی کوردستاندا دایهێنا، گەلانی کوردستانیش ڕێبەر ئاپۆیان وەک هۆشمەندی، ئیرادە، ناسنەما و ڕابەری خۆیان پەسەند کرد، ئەو پەیوەندییەی کە بەم شێوەیە دامەزراوە وەرچەرخا بۆ حەقیقەتێک کە نەتوانرێت لەناوببرێت. تێکۆشانی ئازادی کە گەلی کورد بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە بەڕێوەی برد، کاریگەری لە تەواوی کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان کرد. بە تەواوەتی بریاری ئایندە بینی و فیداکاری ڕێبەرمان، تەڤگەرمان و گەلەکەمان بەڕێوەبردرا، هێڵی ڕێبەر ئاپۆ لەمڕۆدا لە هەموو کاتێک زیاتر کاریگەر کردووە و وێڕای هەموو ئاستەنگییەکانیش تێکۆشانی ئازادی پەڕاندەوە بۆ قۆناغێکی تری سەرکەوتن. دۆزی ئازادی و گەلی کوردستان ئیدی لە تێکۆشانی تێکشکاندنی پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا هیچ ئاستەنگییەک ناناسێ، بەرەوپێش دەچێت، ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکات و هەموو شوێنەوارە خراپەکان و زیانەکانی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ڕاماڵێت.

حەقیقەتی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات کە بۆ گەلی کورد وەک ڕۆژێکی ڕەش پەڕیوەتەوە ناو مێژوو، حەقیقەتی هێرش، هەڵوێست، سیاسەت و عەقڵێتی کۆڵۆنیالییە کە ١٠١ ساڵە لە دژی گەلی کورد بەڕێوەدەبرێت و بەتایبەتیش ئەم ١٠ ساڵەی دوای گەیشتووە بە ئاستێکی بڵند. بە تایبەت دەوڵەتی تورک دوای قۆناغی کودەتای ١٥ی تەمموزی ٢٠١٦ ژینگەیەک کە ئافراندی وەک فرسەت بینی، بەرهەمەکانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی گلادیۆی ناتۆی کرد بە دەرفەتی خۆی و بە ڕێبازی شەڕ و لەناوبردن ویستی ئەنجام وەربگرێت. لە بەرانبەر ئەم هەڵوێستە جگە لە بەرخۆدان ڕێگەیەکی دیکەی بۆ گەل و تێکۆشانمان نەهێشتەوە. دەوڵەتی ئاکەپەی فاشیست-کۆلۆنیال لە بەرانبەر حەقیقەتی تێکۆشان و بەرخۆدانی نەیتوانی ئەو ئەنجامە دەستبهێنێت کە دەیویست، لە دۆخی ئێستادا لە لایەکەوە بە گوتنی 'قفڵەکە دادەخەین' ژاوەژاو دەنێتەوە و هەوڵدەدات باشووری کوردستان بگرێت و دەستبەسەری بکات، لە لایەکی دیکەوە لە بنەمای هێرشەکانی لەسەر گۆڕەپانی خۆبەڕێوەبەری گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە بە بیرکردنەوەیەکی ئاشتیانە ئافرێندراوە، دەیەوێت پیلانگێڕی بە ئەنجام بگەیەنن. ئەم کاتە کاتی ئەوەیە هەموو خراپی و زیانەکان ڕاماڵرێت کە بەربنەمای پیلانگێری نێونەتەوەیی هاتووەتەوە ئاراوە. بێگومان ئەم ئامانجە تەنها بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد دێتەئاراوە. لە تێکۆشانی سەردەمی نوێدا ئامانجی بنەڕەتی گەریلاکانی ئازادی کوردستان ئەمەیە. دەبێت بزانرێت ئیدی گەلەکەمان، گەریلاکانی ئازادی کوردستان ناتوانن بەرانبەر دیلکردنی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان ڕاگرن. تا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ نەیەتە ئاراوە، ناتوانین باس لە تێکشاندنی تەواوەتی پیلانگێڕی بکەین، هەروەها گەلەکەمان ئازاد نابێت. لەم سەردەمە نوێیەدا تێکۆشانی ئازادییمان و گەلەکەمان پەیوەست بێت بە پراکتیکی لەم شێوەیەوە.

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ئامادەن بۆ هەر ئەرکێک کە قۆناغەکە بیخوازێت

هێزەکانی پاراستنی گەلی کوردستان لەلایەک چاودێری هەوڵە بەنرخەکانی ڕێبەرمان و ڕووداوەکان لەسەر بناغەی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن، هاوکات بەگوێرەی ڕۆحی سەردەمەکە لە چوارچێوەی ڕێبازی شەڕی هاوچەرخ کە واتای هەڵسەنگاندنی تێکۆشان دژی پیلانگێڕی، بە زیهنیەتی پاراستن و ڕێکخستن پێشوازی لە ٢٧ هەمین ساڵی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دەکەن. لەم چوارچێوەیەدا هەموو گەریلایەکی هەپەگە کە بە ڕێبازی تێکۆشانی هاوچەرخ خۆی ئامادەکردووە، وەک جەنگاوەرێک خاوەن ڕۆحی فیدایی و پێداگرییە لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانی سەردەمەکە و سازش لە هێڵی تێکۆشانی سەردەمەکە ناکات، بۆ ئەوەی "ڕۆژی ڕەش" بکەن بە "ڕۆژی سپی" بە هۆشیارییەکی مەزن و فیداکارییەوە بە ڕۆڵی خۆیان هەڵدەستن. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لەسەر بناغەی ڕۆحی فیداکاری ئاپۆیی و پێرفۆرمانسی سەربازیی باڵا، هەنگاوی نوێی تاکتیکی و باڵادەستیی تەکنیکیی، خۆیان بۆ بەرخۆدانێکی سەرکەوتوو ئامادە دەکەن، وە ئامادەن بۆ هەر ئەرکێک کە قۆناغەکە بیخوازێت و بەگوێرەی ئەم هێڵە مامەڵەدەکەن.

لەسەر ئەم بناغەیە بەرامبەر پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ ی شوبات، بەرامبەر ئەم پیلانگێڕییە بێ‌خێرە، هەموو گەلی وڵاتپارێزمان و بنەماڵەی شەهیدان و دۆستانمان و هاوڕێیانمان لە زیندان بەرخۆدان دەکەن و هەمووان لەم پێناوەدا تێدەکۆشن، ئێمەش لێرەوە سڵاو بۆ هەموویان دەنێرین. لە تێکۆشانی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆدا، سەرکەوتن بۆ هەمووان دەخوازین."