تەرمی شەهید عەزیز کۆیلوئۆغلوو لە قەندیل بە خاکسپێردرا
بە مەراسیمێکی شایستە تەرمی ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاندنی ئازاد عەزیز کۆیلوئۆغلوو لە مەزارگەی شەهیدان لە قەندیل بە خاکسپێردرا.

بە ئامادەبوونی وڵاتپارێزان، ئازادیخوازان و خەباتکارانی ڕاگەیاندنی ئازاد، بە مەراسیمێکی شایستە، تەرمی شەهیدی ڕاگەیاندی ئازاد، عەزیز کۆیلوئۆغلوو، کە لە ٢٧ی کانوونی دووەم لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دەڤەری ڕاپەڕین شەهید بوو. لە مەزارگەی 'شەهیدان لە قەندیل' بە وتنەوەی درووشمی 'شەهید نامرێ' بە خاک سپێردرا.

مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان لە شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستپێکرد و دواتر وەهاب ئەحمەد ئەندامی کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوور قسەیکرد و وتی: "وەکو کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدان خۆمان بەبەر پرسیار دەبینین بەرامبەر بە هەموو شەهیدان بۆ بەردەوامکردنی خەبات و ڕێگایان، لە کەسایەتی شەهید عەزیزدا تەواوی شەهیدانی گەلەکەمان بەبیر دەهێنینەوە و ڕێز و حورمەتمان بۆ تەواوی ئەوکەسانەی تێکۆشان دەکەن و خەتی ڕێگای شەهید عەزیز بەرفراوان دەکەن."
ئاماژەی بەوەشکرد، جارێکی دیکە وەکو کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدان کە خۆمان بە بەرپرسیار دەبینین بۆ بەردەوامیدان بە ڕێبازەکەی، بەڵێن دەدەین ڕێگای شەهید عەزیز بەردەوام دەکەین تا دەگاتە سەرکەوتن.
دواتر هەوار محەمەد ڕاگەینادراوێکی لەسەر ناوی ڕاگەیاندنی ئازد خوێندەوە و لە سەرەتادا باسی لەوەکرد، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ئامانجی سڕینەوەی گەلی کورد یەک سەدەیە هەوڵدەدات بە ئاگر و بە ئاسن ڕاستییەکان بشارێتەوە و دەنگی ئازاد کپ بکات، بۆ گەیشتنیشی بەم مەرامەی لە تیرۆر و تۆقاندنی ڕۆژنامەنووسان دەستی نەپاراستووە و دوور لە هەموو پێوەرەکانی جاڕنامەی مافی مرۆڤ هەڵسوکەوتی کردوە و لە بەرچاوی جیهانی کەڕ و کوێردا دەستی بە خوێنی ڕۆژنامەنووسان سوور بووە.
لە بەردەوامییدا هەوار محەمەد گوتی: "لە ماوەی چەند مانگی ڕانردوودا بە شەهید کردنی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین لە دەشتی شارەزوور و چەندین ڕۆژنامەنووسی دیکە پیشانی داوە کە چەندە لە دەنگی ئازاد دەترسێت، لە ٢٧ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵیش لە باشووری کوردستان و لە چوارقوڕنە هێرشیکردە سەر هاوڕێمان ڕۆژنامەنووس عەزیز كۆیلوئۆغلو و شەهیدی کرد، کە خاوەنی ئەزموونی زیاتر لە ٢٠ ساڵ کارکردنی ڕۆژنامەوانی بوو."
لە کۆتایشدا وتی: "بە دڵنیایەوە هەر ڕۆژنامەنووسێکی شەهید دەبێتە پرشنگێک لە خۆری حەقیقەت و جیهانی تاریکمان ڕوناکدەکاتەوە، ئێمەش وەکو ڕاگەیاندنی ئازاد تا دوا دڵۆپی خوێنمان بەردەوامی بەو ڕێگایە دەدەین و دەبینە دەنگ و ڕەنگی ئەو حەقیقەتەی کە داگیرکەران دەیانەوێت پەردەپۆش کەن."
لە دوای خوێندنەوەی پەیامەکان، تەرمی شەهید عەزیز کۆیلوئۆغلوو بە وتنەوەی 'درووشمی شەهید نامرێ' سپاردەی خاک کرا.