کاروانێکی نوێی ئێشکگری گەیشتە بەنداوی تشرین
کاروانێکی نوێی هاوڵاتییانی شارەکانی دێرک، گرکێ لەگێ و چلاخای کانتۆنی جزیرە، بە مەبەستی ئێشکگری گەیشتنە بەنداوی تشرین.
کاروانێکی نوێی هاوڵاتییانی شارەکانی دێرک، گرکێ لەگێ و چلاخای کانتۆنی جزیرە، بە مەبەستی ئێشکگری گەیشتنە بەنداوی تشرین.
ئەمڕۆ کاروانێکی ئێشکگری شارەکانی دێرک، گرکێ لەگێ و چلاخای کانتۆنی جزیرە بۆ بەشداربوون لە چالاکی ئێشکگری بەندوای تشرین کە لە ٨ی کانوونی دووەمەوە لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر بەنداوی تشرین لە لایەن گەلانی ڕۆژهەڵات و باکووری سووریاوە دەستپێکراوە. بەرەو بەنداوی تشرین بە ڕێکەوتبوون.
دوای چەند کاتژمێر لە ڕێکردن، درەنگانی ئەم ئێوارەیە کاروانەکە گەیشتە بەنداوی تشرین و لە لایەن ئێشکگرانی بەنداوەکە، کە لە شارەکانی حەسەکە، تل تەمر، دەرباسیە، شەدادێ و تل براکەوە لە ١١ی شوباتەوە لە ئێشکگریدان پێشوازییان لێ کرا و نۆرەی ئێشکگرییان وەرگرت.