لە ستراسبۆرگ دروشمی 'بێ سەرۆک ژیان نابێت' بەرز دەبێتەوە
لە ستراسبۆرگ بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات لە دژی ڕێبەر ئاپۆ، دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" بەرز کرایەوە.
لە ستراسبۆرگ بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات لە دژی ڕێبەر ئاپۆ، دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" بەرز کرایەوە.
بە بۆنەی ٢٦هەمین ساڵیادی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات لە دژی ڕێبەر ئاپۆ لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا بۆ ڕێپێوان و گردبوونەوە ئەنجام دەدرێت و کوردستانیان بەشداری دەکەن.
بۆ ئەو چالاکییە کە چەند هەفتەیەک ئامادەکاریی بۆ دەکرێت، کوردستانیان و دۆستانیان لە هەموو ئەوروپاوە هاتبوون و لە بەرە بەیانیدا گەیشتنە شارەکە. بۆ چالاکییەکە شەقامەکان داخران. کۆمیتەی ئامادەکار سەرقاڵی ئەمنیەتی گۆڕەپانەکەیە.
بە هەزاران کەس بە ئۆتۆمبێل لە شارە دوورەکانەوە هاتن و لە لیۆن و میتز کۆبوونەوە. گەل ڕژایە گۆڕەپانەکە و دروشـی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت" و "بژی بەرخۆدانی کۆبانێ" بەرزکرایەوە. پیلانگێڕی بە نەفرەت و شەرمەزارکرا.
داواکاری سەرەکی ڕێپێوان و گردبوونەوەکە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "بۆ ئۆجالان ئازادی، بۆ پرسی کورد چارەسەری" ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆیە.