بە دیمەن

لە چەندین وڵاتی ئەورووپا ٤ـی نیسان پیرۆز کرا

بە چالاکی جۆراوجۆر لە وڵاتانی نەمسا، ئینگلتەرا و سویسرا ٤ـی نیسان ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز کرا.

پیرۆزکردنی ٤ی نیسان

٧٦ـەمین ساڵڕۆژی ڕێبەر ئاپۆ لە نەمسا، ئینگلتەرا و سویسرا بە چالاکی جۆربەجۆر پیرۆز کرا. چالاکییەکان بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری دەستپێکرا و دواتر بە قسەکردن لەسەر گرنگی ٤ی نیسان، میوزیک و چالاکی کولتووری بەردەوام بوون.

نەمسا

گراز: لە چالاکییەکەدا کە بە پێشەنگایەتی ژنان ئەنجام دران، سەرنج خرایەسەر گۆشەگیری ئیمراڵی و ڕۆڵی پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان لە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا. بەردەوامی چالاکییەکە لە باخچەی نەجەدەکە بە گێڕانی ئاهەنگ بەردەوام بوو، هەرەوەها بە گوتنەوەی درووشمەوە لە باخچەکەدا چەندین نەمام چێندرا.

ئینگلتەرا

لەندەن: لە پیرۆزبایەکەدا کە لە لایەن ئەنجوومەنی گەلی کورد و بەشەکانییەوە ڕێکخرا، گەنجان بە درووشمی "ڕۆژبوونت پیرۆز بێت ڕێبەر ئاپۆ" بەشداری چالاکییەکە بوون، دواتر بە چالاکییەک چەندین نەمام چێندرا. لە چالاکیەکەدا ئاماژە کراوە بەوەی ٤ی نیسان ڕۆژبوونی گەلی کوردە.

لیڤەرپول: لە چالاکییەکەدا کە لە لایەن تەجەشە و تەکۆژنەوە ڕێکخرا، پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ هەڵدرا، بڵاوکراوە لەسەر تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ بڵاوکرایەوە. هەرەوەها لە چالاکییەکەدا بە گێڕانی ئاهەنگ ٤ی نیسان پیرۆز کرا.

سویسرا

زیورخ: لە چالاکییەکەدا کە بە پێشەنگایەتی یەژەکە-س ڕێکخرا، بە پانێڵێک باس لە گرنگی ٤ی نیسان کرا، دواتر بە هەڵسەنگاندی بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ، خاوەنداری لە پەیامەکە کرا.

لە دوای تەواوبوونی قسەکان، ڕێپێوانێکی مەشخەڵی ئەنجام درا، دواتر نەمام بەسەر گەلدا دابەش کرا.

جنێڤ: لە پیرۆزبایەکەدا کە لە لایەن کۆمونەی ژنانی سەما یوجەوە ڕێکخرا، سینەڤیزیۆنێک لەسەر ژیانی پڕ لە تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ نمایش کرا، دواتر لە لایەن منداڵانەوە کێکی پیرۆزبای ٤ی نیسان بڕا.

لە چالاکییەکەدا سەرنج خرایەسەر پێشەنگایەتی ژنان لە تێکۆشانی ئازادی گەلان، هەروەها ٤ی نیسان وەک ڕۆژبوونی گەلی کورد هەڵسەنگێندرا.

لۆزان: بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی ژنانی لاژین لە چالاکییەکەدا بە خوێندنەوەی هەڵبەست، چیرۆک و پیشاندانی بەڵگە فیلم ٤ی نیسان پیرۆز کرا. چالاکییەکە بە بەشداری کارای منداڵان بە گوڕتر بوو.

لە چالاکییەکەدا ئاماژەکرابەوەی ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ دەستپێکی ژیانەوەی گەلی کورد و هەنگاوی سەرەکییە بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک. هەرەوەها جەخت لەسەر بەردەوامی تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کرایەوە.