لە سویسرا لە دژی کۆمەڵکووژی عەلەوییەکان کەمپینی واژۆ کۆکردنەوە دەستپێکرا
لە سویسرا لە دژی کۆمەڵکووژی سەر عەلەوییەکان و ڕاوەستاندنی، کامیپینی واژۆ کۆکردنەوە دەستپێکرا.
لە سویسرا لە دژی کۆمەڵکووژی سەر عەلەوییەکان و ڕاوەستاندنی، کامیپینی واژۆ کۆکردنەوە دەستپێکرا.
بۆ ڕاوەستاندنی کۆمەڵکووژییەکانی هەتەشە لەسەر عەلەوییەکان، لە سویسرا کامپینی واژۆ کۆکردنەوە دەستپێکرا. کامپینەکە لە دەروازەی بێرنەوە دەستپێکرا لە لایەن گرووپێکەوە کە بۆ ناساندن و پەرەدان بە کولتووری عەلەییەکان کار دەکات. بەم ئامانجەوە لە گۆڕەپانی بانهۆف ستاندی دانا.
لە چالاکییەکەدا کە پێکهاتەی یەکێتی هێزی دیموکراتیکی ئەورووپا پشتگیری لێ دەکات، بانگەوازی کرا لەبەرانبەر ئەو کۆمەڵکووژییەیی لە سووریادا لە دژی عەلەوییەکان دەکرێت کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بێدەنگ نەبێت.
بڕیارە کامپینی واژۆ کۆکردنەوە لە شارەکانی دیکەی سویسرا بەردەوام بێت، لە کۆتاییدا واژۆ کۆکراوەکان ڕادەستی نەتەوە یەکگرتووەکان بکرێت.