لە تۆرنتۆ پرسەی ئۆندەر بەڕێوەچوو
لە شاری تۆرنتۆی کەندا بە کۆبوونەوەیەکی بەفراوان یادی سری سورەیا ئۆندەر کرایەوە و بەڵێنی بەجێگەیاندنی خەونەکانی درا.
لە شاری تۆرنتۆی کەندا بە کۆبوونەوەیەکی بەفراوان یادی سری سورەیا ئۆندەر کرایەوە و بەڵێنی بەجێگەیاندنی خەونەکانی درا.
لە لایەن ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی کەنەدا لە شاری تۆرنتۆی کەنەدا بە کۆبوونەوەیەکی بەفروان پرسە بۆ ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و جێگری سەرۆک پەڕلەمانی تورکیا سری سورەیا دانرا و لە پرسەکەدا بەڵێنی بەجێگەیاندنی خەونەکانی درا.
دوای خولەکێک بۆ یادی شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری، لە پرسەکەدا پەیامی ٣ی ئایاری ڕێبەر ئاپۆ خوێندرایەوە کە بۆ یادکردنەوەی سری سورەیا ئۆندەر ناردبووی.
دواتر هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردانی کەنەدا، قادر ئەرتوغرول قسەیکرد و دوای دەربرینی غەمگینی خۆیان گوتی: "بەڵێن دەدەین بە ئۆندەری هاوڕێمان، درێژە بە کارەکانی بدەین و بەدڵنیاییەوە بیگەینین بە سەرکەووتن."
لە یادکردنەوەکەدا سینەڤیزیۆنێک لەسەر ژیانی سری سورەیا ئۆندەر نیشان درا، پرسەکە تا ئێوارە بەردەوام بوو.