ئێشکگریی ئازادی لە مەخمور لەگەڵ گرووپی ١٢٩ هەمین بەردەوامە

ئێشکگریی ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ گرووپی ١٢٩ هەمین، ٦٥٨ ڕۆژە بەردەوامە.

ئێشکگریی ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) کە ٢٠ ی تەمموزی ٢٠٢٣ بۆ مسۆگەرکردنی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کرد، لەگەڵ گرووپی ١٢٩ هەمین، ٦٥٨ ڕۆژە بەردەوامە.

مەڕاسیمی دەور وەرگرتن لە گرووپی ١٢٨ هەمینەوە بۆ گرووپی ١٢٩ هەمین لە کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدان، بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی تەڤگەری ئازادیی دەستی پێ کرد.

پاشان بە درووشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی"، گرووپی ١٢٩هەمین چالاکی ئێشکگرییان دەست پێ کرد.