ماکرۆن: پشتیوانی ڕێککەوتنی نێوان دیمەشق و کورد دەکەین

پاش کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و ئەحمەد شەرع، ماکرۆن ڕایگەیاند پشتیوانی لە جێبەجێکردنی هەر ڕێککەوتنی نێوان دەسەڵاتی سووریا و ئیدارەی کوردی دەکەین، پێشنیازم بۆ ئەحمەد شەرع ئەوەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لەگەڵ قەسەدە کاربکات.

ئەمڕۆ، لە کۆشکی ئیلیزێی فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا پێشوازی لە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی دەسەڵاتی دیمەشق کرد، دوای کۆبوونەوەکەش پێکەوە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییان ئەنجام دا.

ماکرۆن ڕایگەیاند، فەڕەنسا پشتیوانی لە جێبەجێکردنی هەر ڕێککەوتنێکی نێوان دەسەڵاتی سووریا و ئیدارەی کوردی دەکات.

ئاماژەی بەوەشدا، پێشنیازم بۆ ئەحمەد شەرع ئەوەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش کار لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) بکەن.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشدا، بوونی داعش لە سووریا هەرەشە لە ئاشتی و ئاسایشی نێونەتەوەیی دەکات.