نەپەگە: بڕیاری ئاگربەستی پەکەکە هەموو هێزەکانمان دەگرێتەوە

ناوەندی پاراستنی گەل(نەپەگە): لە چوارچێوەی بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆدا، بڕیاری ئاگربەستێکە پارتەکەمان پەکەکە، لە ١ی ئاداری ٢٠٢٥دا رایگەیاندووە، هەموو هێزەکانمان دەگرێتەوە.

فەرمانداریی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) لە فەرمانێکدا بە ناوی "بۆ هەموو هێزەکانی پاراستنی گەل" ئەمە شتانەی ڕاگەیاند:

"لە چوارچێوەی بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، ئەو ئاگربەستەی کە پارتیمان پەکەکە، لە ١ی ئاداری ٢٠٢٥دا  ڕایگەیاندووە هەموو هێزەکانمان  دەگرێتەوە. پێویستە هەموو فەرماندەکان و یەکینە پەیوەندیدارەکان بەرامبەر ئەو بڕیارەی پارتیمان بە هەستیارییەوە مامەڵە بکەن و بە تەواوی جێبەجێی بکەن.

بێگومان لە بەرامبەر هەر هێرشێک کە ڕووبدەن مافێکی ڕەوای هێزەکانمانە کە بەرگری لە خۆیان بکەن و لە چوارچێوەی مافی پاراستنی خۆیان و وەڵام بدەنەوە. هەروەها هێزەکانمان لەبەرانبەر هێرشە بەردەوامەکاندا مافی خۆیانە وەڵام بدەنەوە.

بە تایبەت ئەم بڕیارە بۆ هێزەکانمان لە تورکیا و باکوری کوردستان، بۆ هەموو تیمە فیداییە تایبەتەکان و هەموو یەکینە خۆبەڕێوەبەرییەکان، یەکینەکانی پاراستنی جەوهەری ماک، یەپەسە و هتد دەگرێتەوە و دەبێت هەمووان فەرمانەکە جێبەجێی بکەن، هەموو پێکهاتەکانی کە خاوەن خەسڵەتی تەڤگەری خۆبەڕێوەبەرن، دەبێت بەپێی ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای خۆپاراستن لە نوێوە خۆیان جێگیر بکەن، لەم پرۆسە گرنگەدا دەبێت هەموو هێزێکی ئێمە بە هۆشیارییەوە هەڵسوکەوت بکەن و لە هەر هەلومەرجێکدا بێت ئەرکی خۆپاراستنیان بەهێز رابگرن.

لەم پرۆسە مێژووییەدا بۆ ئەوەی لە هێڵی ڕێبەر ئاپۆدا هەڵوێست و تێکۆشانێکی تەواو بەڕیوە ببەن، دەبێت هەموو هێزەکانی هەپەگە و یەکینە پەیوەندیدارەکانی هەستیار بن و بەرپرسیارانە هەڵسوکەوت بکەن، بەرامبەر بە بارودۆخە تێکدەرانەکان کە دەکرێت ڕووبدەن دەبێت وریا بن و بەرامبەر بەم بارودۆخانە هوشیار و ئاگادار بن.

ئێمە لەو باوەڕەداین هەموو هەڤاڵانمان بەرپرسیارانە  ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکەن.

لەسەر ئەم بنەمایە سڵاو لە هەموو فەرماندە و شەڕڤانان دەکەین، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین."