لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٦کەس بەهۆی هەرەسی بەفرەوە گیانیان لەدەستدا
لە ناوچەی شاخاوییەکانی نێوان شارەکانی بانە و مەریوان بەهۆی هەرەسی بەفرەوە ٦شاخەوان گیانیان لەدەستدا.
لە ناوچەی شاخاوییەکانی نێوان شارەکانی بانە و مەریوان بەهۆی هەرەسی بەفرەوە ٦شاخەوان گیانیان لەدەستدا.
بە گۆێرەی ڕاگەیەندراوی کۆڵبەرنیوز دوێنێ شەممە، ٦کەس لە شاخەوانانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بەهۆی هەرەسهێنانی بەفرلە ناوچە شاخاوییەکانی نێوان شارەکانی بانە و مەریوان گیانیان لەدەستداوە و یەكێکیان ژنە.
لە هەواڵەکەدا هاتووە، ڕۆژی ڕابردوو شەش شاخەوانی کورد لە سنووری نێوان بانە و مەریوان لە بەرزاییەکانی حەوت تاشبە بەهۆی هەرەسهێنانی بەفرەوە گیانیان لەدەستدا.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەدوای گەڕانی خەڵکی ناوچەکە و تیمەكانی فریاکەوتن تەرمی شەش شاخەوانی کورد بە ناوەکانی کەریم ئیبن عەباس، نیشتیمان دانشمەند، شەهلا ڕەحمانی، شەهرام عەلایی، بەختیار فەتاحی و خالق محەممەد نەژاد دۆزرایەوە.