بەرخۆدەرانی تشرین ڕۆژووەکەیان دەشکێنن
ئێشکگری بەرخۆدانی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە بەنداوی تشرین ٥٤ ڕۆژە بەردەوامە. گەل دوو ڕۆژە لە بەنداوەکە ڕۆژووەکەیان دەشکێنن.
ئێشکگری بەرخۆدانی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە بەنداوی تشرین ٥٤ ڕۆژە بەردەوامە. گەل دوو ڕۆژە لە بەنداوەکە ڕۆژووەکەیان دەشکێنن.
گەل لە شارەکانی حەسەکە و دەرباسیە و تەل تەمر و شەدادی و هۆل و تەل بەراکی کانتۆنی جەزیرە لە ڕۆژی ٢٨ ی شوباتەوە ڕوویانکردە بەنداوی تشرین و بەشداربوون لە چالاکییەکانی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک. ئەمە ٢ ڕۆژە، بەرخۆدەران لە بەنداوی تشرین ڕۆژووەکەیان دەشکێنن.
چەند کاتژمێرێک پێش بانگدان، چالاکوانان بەشێوەی بەکۆمەڵ خواردن ئامادە دەکەن و پێکەوە ڕۆژووەکەیان دەشکێنن.