ئێران ٥ زیندانیکراوی لەسێدارەدا

ڕاگەیاندرا کە دەوڵەتی ئێران لە ٢٧_٢٨ ی شوباتدا ٥ زیندانیکراوی بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" و "بازرگانی ماددەی هۆشبەر" لەسێدارەداوە.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند لە ٢٨ ی شوبات، شوعەیب ڕەزاپوور (٣٠ ساڵ) خەڵکی گوندی "سۆست"ـی ناوچەی ئەسفەراینی پارێزگای خۆراسان بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" لەبەرچاوی خەڵک لەسێدارەدراوە.

لە ٢٧ ی شوبات ٤ کورد لە زیندانی قزل حەساری ناوچەی کەرەج لەسێدارەدراون. ڕاگەیاندرا کە مستەفا هەژیر پیروز (٤٠ ساڵ) خەڵکی ئەسەدئابادی هەمەدان بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر سزادراوە، ئەمیر جەعفەرپەنا خەڵکی بیجاڕی پارێزگای لوڕستان، عەلی‌ڕەزا بەساتی‌نیا (٢٣ ساڵ) خەڵکی پارێزگای ئیلام و سەجاد ئیقبالی خەڵکی کوهدەشتی پارێزگای لوڕستان کە بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" سزادراون، هەموویان لەسێدارەدراون.