ژنانی جەنگاوەری ئاگر و ڕۆژ ڕایانگەیاند لەسەر بنەمای بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـی ڕێبەر ئاپۆ بڕیاری وەستاندنی چالاکییان دا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە بڕیاری وەستاندنی چالاکییان بە هەموو یەکینە ڕێکخستنییەکانیان ڕاگەیاندووە و دەڵێت:
"وەک ژنانی جەنگاوەری ئاگر و ڕۆژ تێکۆشانمان دژی زیهنیەتی پیاوسالاری و نکۆڵیکار لە هەموو گۆڕەپانێک مەزن کرد. بەم بۆنەیەوە، پیرۆزبایی لە جەنگاوەرانی یەکینەکانمان و هەموو هەڤاڵانمان دەکەین. بانگەواز لە جەنگاوەرانمان و یەکینەکانی سەر بە جەنگاوەرانمان و هاوڕێیانمان لە کوردستان و تورکیا دەکەین، لەسەر بنەمای بانگەوازی ڕێبەرێتی و بڕیاری ئاگربەستی پارتەکەمان لە ١ ی ئادار، ڕەوشی وەستاندنی چالاکی ڕادەگەیەنین. بێگومان هێزەکانمان بەرامبەر هێرشەکان بەرگری لە خۆیان دەکەن و لە چوارچێوەی مافی پاراستنی ڕەوا وەڵامی پێویست دەدەنەوە. هێزەکانمان مافی وەڵامدانەوەی هێرشەکانیان هەیە. پێویستە بەرامبەر ڕەوشی ئاژاوەگێڕانە هۆشیاربن و بە وریاییەوە مامەڵە بکەن. باوەڕمان وایە، هەموو هاوڕێیانمان بە بەرپرسیارێتییەوە نزیکی ئەم بڕیارە دەبنەوە".