بە دیمەن

شەهید نەسرین ئامەد لە بەلژیکا یادکرایەوە

لە شاری ئەنتوێربی بەلژیکا بۆ یادکردنەوەی شەهید نەسرین ئامەد چالاکی یادکردنەوە ئەنجامدرا.

بۆ یادکردنەوەی یەکێک لە فەرماندەکانی یەژاستار نەسرین ئامەد کە تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوو، لە شاری ئەنتوێربی بەلژیکا چالاکی یادکردنەوە ئەنجامدرا. بنەماڵەی نەسرین ئامەد، کوردستانی و دۆستەکانیان بەشداری یادەکە بوون.

یادەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد، لەسەر ناوی تەڤگەری ژنانی کورد قسەکرا و بەڵێنی دڵسۆزی بۆ میراتی شەهیدان دووپاتکرایەوە.

بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لەو پرۆسەی گۆڕانکارییەی کە ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کرد و پەیامی مەزنکردنی تێکۆشان درا.

لەسەر ناوی بنەماڵەی شەهیدانی بەلژیکا سوڵتان ئۆرگاس قسەی کرد و ڕایگەیاند پێویستە خاوەنداری لە یادی شەهیدان بکرێت.

چالاکییەکە بە پیشاندانی سینڤزیۆنێک دەربارەی تێکۆشانی نەسرین ئامەد کۆتایی هات.