باخچەلی: پەیامەکەی ئۆجالان گرنگ و بەهادارە
سەرۆکی مەهەپە دەوڵەتی باخچەلی دەربارەی بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـی ڕێبەر ئاپۆ قسەی کرد و گوتی: "پەیامەکەی ئۆجالان گرنگ و بەهادارە و پەیامەکەی قەندیلیش درێژکراوەی ئەم بانگەوازەیە".
سەرۆکی مەهەپە دەوڵەتی باخچەلی دەربارەی بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـی ڕێبەر ئاپۆ قسەی کرد و گوتی: "پەیامەکەی ئۆجالان گرنگ و بەهادارە و پەیامەکەی قەندیلیش درێژکراوەی ئەم بانگەوازەیە".
سەرۆکی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی دەربارەی بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـی ڕێبەر ئاپۆ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، بانگەوازەکەی بە گرنگ و بەهادار وەسفکرد و ڕاگەیاندراوەکەی پەکەکەشی بە درێژکراوەی ئەم بانگەوازە پێناسە کرد، گوتی: " گوێگرتن لە پەیامەکەی ئۆجالان لەلایەن قەندیلەوە لە سوودی هەمووانە".
هەروەها باخچەلی گوتی: ڕەشکردنی پەیامەکەی ئۆجالان بە واتای لەباربردنی هەنگاوەکانی ئاشتیی و خۆشگوزەرانییە".
لە درێژەدا باخچەلی دەڵێت: "مەحاڵە ڕێگە بە تێکدانی برایەتیی کورد و تورک بدرێت و لەم قۆناغە مێژووییەدا هەرگیز جێگەی نەیارانی نیشتمان نابێتەوە".