یەژەکە-سە: بۆ بەهاری گۆڕانکاری دیموکراتیک ئامادەین
یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە-سە) دووباتی کردەوە بە هۆشیاری خۆبوون ڕۆژی بونیاتنان و تێکۆشانە و گوتی: "بۆ بەهاری گۆڕانکاری دیموکراتیک ئامادەین".
یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە-سە) دووباتی کردەوە بە هۆشیاری خۆبوون ڕۆژی بونیاتنان و تێکۆشانە و گوتی: "بۆ بەهاری گۆڕانکاری دیموکراتیک ئامادەین".
ڕۆژی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان نزیک دەبێتەوە، ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە-سە) ڕێکخراوی چەتری ژنانی کوردە لە سویسرا، ئامادەکارییەکانی بۆ ٨ی ئادار تەواو کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەی بە ناوی یەژەکە-سە دا گوترا: "٨ی ئاداری ئەمساڵ دەبێت بە هۆکاری ئەوەی ژنان مۆری خۆیان لەم سەدەیە بدەن و تۆڕی تێکۆشان و ڕێکخراوبوونیان بونیات بنێنن".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "هێزی ڕێبەر ئاپۆ خوێندنەوە و ئەناڵیزەکردنی سەردەمە، بۆ گەلان مزگێنییەکی بونیاتنەر دەبێت. زۆر باش دەزانین بونیاتنان بەبێ ئێش دروست نابێت. تێپەڕاندنی ڕەگەزپەرەستی سات بە سات بە ڕۆحی ئەو تێکۆشانەوە پێشی دەخەین گرێدراوە. ئەم ٨ی ئادارە وەک ئەو ژنانەی لە سویسرا دەژین، بۆ بەهاری گۆڕانکاری ئامادەین، ٨ی ئاداری ئەمساڵ ڕۆژی تێکۆشان و بونیانتانی هۆشیاری خۆبوونە، بژی ٨ی ئادار، ژن، ژیان، ئازادی".
بەبۆنەی ٨ی ئادارەوە لە سویسرا ڕێپێوان، پانێڵ، سیمینار، پیشانی فیلم و وۆرکشۆپی پەروەردەی ئەنجام دەدرێت.