چالاکییەکانی ٨ ی ئادار لە شارەکانی کوردستان و تورکیا
بەبۆنەی ٨ ی ئادار لە چەند شارێک چالاکییەک ئەنجامدرا. لە چالاکیەکاندا چەندین جار درووشمی "ژن ژیان ئازادی" بەرزکرایەوە و دووپاتکرایەوە بۆ بەدیهێنانی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان مەزن دەکرێت.
بەبۆنەی ٨ ی ئادار لە چەند شارێک چالاکییەک ئەنجامدرا. لە چالاکیەکاندا چەندین جار درووشمی "ژن ژیان ئازادی" بەرزکرایەوە و دووپاتکرایەوە بۆ بەدیهێنانی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان مەزن دەکرێت.
تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) و پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە جولەمێرگ بەبۆنەی ٨ ی ئادارەوە ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کرا لە بەرامبەر ئەم سیستەمەدا، ئەڵتەرناتیڤی ئێمە ئەو ژیانە نوێیە کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن ژنانەوە دامەزراوە. جەختکرایەوە ژنان وزەی ٨ ی ئادار لە کەسێتی ڕۆژنامەنووسی شەهیدکراو جیهان بیلگینی شوێنکەوتەی حەقیقەت و ئەو هاوڕێ ژنانەی لە تێکۆشانی ئازادی ژنان لە شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا شەهیدبوون، وەردەگرن.
هەروەها جەختکرایەوە، دەبێت پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ بەشێوەیەکی بەهێز بێتەدی و بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر تێکۆشان بکرێت.
ئاگری
تەژەئا و ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی لە ناوچەی گیادینی ئاگری دەسپێکی چالاکییەکەی ٨ ی ئاداری لەبەردەم بینای دەم پارتی ڕاگەیاند. سیاسەتمەداران و دایکانی ئاشتی و چەندین ژن بەشداربوون. لە چالاکییەکەدا دووپاتکرایەوە تێکۆشانی ئازادیی ژنان مەزن دەبێت و دەبێت تێکۆشانی یەکسانی و ئازادی ئەوەندەی تر مەزن بکرێت.
چالاکییەکە بە هەڵپەڕکێ و درووشم کۆتایی هات.
مێرسین
ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی لە ناوچەی ئاکدەنیزی مێرسین ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە. چەندین جار درووشمی "ژن ژیان ئازادی" بەرزکرایەوە.
پەرلەمانتاری دەم پارتی پەریهان کۆجا گوتی: "ژنان ئاشتی و ئازادی پێکدەهێنن".
هاوسەرۆکی دەم پارتی مێرسین بەدریە کوش ڕایگەیاند دژی توندوتیژی دەوڵەت و پیاوسالاری و شەڕی تایبەت و داگیرکەری و گۆشەگیری بەرخۆدان مەزنتر دەکەن .
کۆنیا
پلاتفۆرمی ژنانی کۆنیا لە لەقی کۆنیای (EGÎTÎM-SEN) پانێڵێکی ئەنجامدا. ئەبرو پەکتاش وەک قسەکەر بەشداری کرد.
تیشکی خستەسەر هەلومەرجی نایەکسانی کارکردن لەنێوان ژنان و پیاوان و نایەکسانی لە مووچە و داهات، گوتی: "ئەم نایەکسانییە لە سەرانسەری جیهان هەیە و گەیشتووەتە سەدەی بیستەم. ژنان لەسەر کار ڕووبەڕووی توندوتیژی سایکۆلۆژی دەبنەوە و لە ماڵەوەش ڕووبەڕووی توندوتیژی پیاوەکانیان دەبنەوە".