چالاکییەکانی ٨ ی ئادار لە کوردستان بەردەوامە
ژنان لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنان لە چەند شارێک کۆبوونەوە.
ژنان لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنان لە چەند شارێک کۆبوونەوە.
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنان لە چەند شارێک کۆبوونەوە و چالاکیان ئەنجامدا.
ژنان لە شارۆچکەی لە ناوچەی هەزەخی شەرناخ بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) لەبەردەم شارەوانی دەشتا دەر چالاکییان ئەنجامدا. ژنان بە جلوبەرگی کوردی بەشداربوون و درووشمیان بۆ ٨ ی ئادار بەرزکردنەوە، دژی وێرانکردنی ئیکۆلۆژی نەمامیان چاند. چالاکوانی تەژەئا عەدالەت چیمەن فیدان تیشکی خستەسەر کۆمەڵکوژی ژنان و گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ، جەختی کردەوە دەبێت تێکۆشان دژی ئەمە بکرێت.
ژنان بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە چالاکی ٧ ی ئادار لە سلۆپی، چالاکییەکە بە گرێدانی هەڵپەڕکێ و هەلهەلە کۆتایی هات.
بەدلیس
تەژەئا لە ناوچەی تەتوانی بەدلیس دەسپێکی ٨ ی ئاداری ڕاگەیاند. ڕێکخستنی شار و ناوچەکانی دەم پارتی و هاوسەرۆکی شارەانی تەتوان و ئەندامانی پارت و ڕێکخراو و سەندیکاکان بەشداربوون.
هاوسەرۆکی دەم پارتی تەتوان، نوردان ئیلباسان ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە و ڕایگەیاند ئەمڕۆ قۆناغی سەرهەڵدانی ژنانە لە جیهاندا، ژنانی کورد درێژە بە نەریتی بەرخۆدانی ژنانی جیهان دەدەن و پێشەنگایەتی دەکەن.
ڕاگەیاندراوەکە بە درووشمی "ژن ژیان ئازادی" و چەپڵەڕێزان کۆتایی هات.
ڕحا
لە ناوچەی سێورەگی ڕحا بە پێشەنگایەتی تەژەئا ڕێپێوان ئەنجامدرا. چەندین ژن تێیدا بەشداربوون. ڕێپێوانەکە لەبەردەم بینای دەم پارتی ناوچەکە تا گۆڕەپانی کانیلکویو بەردەوام بوو. ژنان بە جلوبەرگی کوردی بەشداربوون و درووشمیان بەرزکردەوە.
هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕحا سەما ئایشەئۆغلو قسەی کرد و کورتەمێژووی ٨ ی ئاداری باسکرد و ڕایگەیاند قوربانیدانەکان ڕێگەی ژنان ڕۆشن دەکەنەوە.
لەسەر ناوی تەژەئا سەلما ئایابە ڕایگەیاندراوێکی خوێندەوە و تیشکی خستەسەر بەردەوامی شەڕی تایبەت لە کوردستان. جەختی کردەوە، ژنانی کورد لە چوارچێوەی هاوژیانی ئازاددا، خێزان دیموکراتیک دەکەن و ژیانێکی نوێ بنیات دەنێن. بانگەوازی لە ژنان کرد پشتیوانی و بەرخۆدان مەزن بکەن.