ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی فورات شەهیدانی کۆمەڵکووژی ١٢ی ئاداری یادکردەوە
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی فورات لەسەر کۆمەڵکووژییەکەی قامیشلۆ لە ساڵی ٢٠٠٤ ڕاگەیاندراوێکی دا و شەهیدانی کۆمەڵکووژییەکەی یادکردەوە.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی فورات لەسەر کۆمەڵکووژییەکەی قامیشلۆ لە ساڵی ٢٠٠٤ ڕاگەیاندراوێکی دا و شەهیدانی کۆمەڵکووژییەکەی یادکردەوە.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی کانتۆنی فورات لەسەر کۆمەڵکووژییەکانی قامیشلۆی ساڵی ٢٠٠٤ لە یاریگایەک ئەنجام درا و لە ئەنجامدا بە دەیان کەس شەهید کران، ڕاگەیاندراوێکی دا.
ڕاگەیاندراوەکە بە زمانی کوردی و عەرەبی خوێندرایەوە، بە زمانی کوردی لە لایەن هاوسەرۆکی دەستەی پەروەردە و فێرکردنی کانتۆنی فورات شیرین عەبدی و بە عەرەبیش لە لایەن هاوسەرۆکی کاروبارەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی فورات نەجاح مەشیرەوە خوێندرایەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکرا ڕژێمی بەعس ڕووخا، پێشتر کۆمەڵکووژی لە یاریگای شاری قامیشلۆ ئەنجامدا تاوەکو ناکۆکی لە نێوان پێکهاتەکانی کورد و عەرەب دروست بکات و گوترا: "هێزەکانی پێشووی سووریا بە فەرمانی بەرپرسی ئاسایش گولـلەبارانی مەدەنییەکانی کرد و لە ئەنجامدا چەندین کەس شەهید و بریندار بوون. لە ڕۆژی دووەمدا لە کاتی بە خاک سپاردنی تەرمی شەهیداندا، هێزەکانی ئاسایش جارێکی دیکە گولـلەبارانی مەدەنییەکانیان کرد و چەندین مەدەنی شەهید بوو. لە بەرانبەر ئەم کۆمەڵکووژییانە گەلی کورد لە ڕێگەی خۆپیشاندانەوە وەڵامی ڕژێمی دایەوە".
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەش بەوەکراوە ڕاپەڕین لە چەندین شار بڵاوبوویەوە و سەرنجیش خرایە سەر ئەو ڕێکەوتنەی لە نێوان قەسەدە و هەتەشە واژۆکراوە، کۆتایی بە کۆمەڵکووژییەکان دەهێنێت و گوترا: "سووریایەکی فرەلایەن و ناناوەندی بەم ڕێکەوتنە بونیاتدەنرێت".
لە دوای ڕاگەیاندراوەکە بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی کۆمەڵکووژییەکە لە نێوان دوو تیپی تۆپی پێ بە ناوەکانی نەسرین و کۆبانێ یاریەک ئەنجام درا.