ڕۆژنامەنووس ئۆزنور دەگەر دوورخرایەوە

ڕۆژنامەنووس ئۆزنور دەگەر کە لە ماردین دەستگیر کرابوو، دوورخرایەوە بۆ زیندانێکی ئەرزروم.

ئۆزنور دەگەر، بەڕێوەبەری ژن نیوز، کە لە ٧ی شوباتدا لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە مێردین دەستبەسەرکرابوو و دواتر لە زیندانی جۆری E ی ماردین زیندانی کرا.

ڕاگەیەندراوە ئۆزنور دەگەر بەبێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکەی و پارێزەرانی بۆ زیندانی ژنانی ئەرزینگان دوور خرایەوە.

لەبەر ئەوەی بنەماڵەکەی پێشتر ئاگادار نەبوونە سەردانی زیندانی مێردین-یان کردبوو، ناچار بوون بگەڕێنەوە.