جەنگاوەرانی هەڤاڵیەتی ڕاستەقینە
شۆڕشگێڕان کە لەسەر پرەنسیپەکانی جەنگاوەری ئاپۆیی هەڤاڵیەتی ڕاستەقینەیان لەگەڵ هەڤاڵانی ژن بەڕێوەدەبرد، تا دوا هەناسە پرەنسیپەکانی پێکەوە ژیانی ئازادیان لە پراکتیکدا جێبەجێ کرد.
شۆڕشگێڕان کە لەسەر پرەنسیپەکانی جەنگاوەری ئاپۆیی هەڤاڵیەتی ڕاستەقینەیان لەگەڵ هەڤاڵانی ژن بەڕێوەدەبرد، تا دوا هەناسە پرەنسیپەکانی پێکەوە ژیانی ئازادیان لە پراکتیکدا جێبەجێ کرد.
جەنگاوەران دڵ و مێشکیان بۆ دۆزەکەیان یەکخست و هەر پارچەیەکی جەستەیان خستە کار بۆ ئەوەی بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ بکەنە ژیان و تا دوا هەناسە فیداکارانە شەڕیان کرد. بەبۆنەی هاتنی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان، جیهان چەندین نموونەی هەڤاڵیەتی ڕاستەقینەی لەگەڵ هەڤاڵیەتی ژن داناوە و ڕێگەی بۆ هەڤاڵانیان نیشانداوە کە پەیڕەوی لێبکەن.
موستەفا تالی
موستەفا تالی بە ناسناوی شەریف مژینی خەڵکی گوندی قلبانانی شەرناخە. لە نێو بنەماڵەیەکەی منداڵی گەورەیە و هەربۆیە لە تەمەنێکی کەمدا دەکەوێتە کارەوە. گەنجێکی ڕەنجدەر بوو لەو کارانەی دەستی پێدەکرد. لە هەرێمی چیایی لە منداڵیدا بە ڕێگا و ڕێڕەوی دوور و درێژدا چووە، لە گوندەکاندا بە گروپ خەباتی دروێنەکردن دەکات. گوندی، دراوسێ، دەوربەر، ناسراو و دۆست هەمووی خۆشی دەوێت.
لەوکاتانەدا گەریلاکانی ئازادی کوردستان دەبینێت. هەر کە ئەوان دەبینێت زیاتر خۆشیانی دەوێت و دەیەوێت باشتر بیاناسێت. کاتێک تێڕوانینەکانی بۆ هەڤاڵانی گەڕەکەکەی عەبدولکەریم، محێ ئەدین، گوڵپەری باس دەکات، دەبینێت ئەوانیش هەمان تێڕوانیان هەیە. لە ساڵی ١٩٨٧دا هەر چواریان پێکەوە دەگەن ڕیزی هەڤالان کە ماوەیەکبوو بە مەراق و خۆشەویستییەوە بەدوایاندا دەچوون. تاوەکو ئەوکاتە لە گوندەکە تەنها برایەکی عەبدولکەریم بەشداری ڕیزەکانی گەریلابوو. دوای ئەو هەر چوارییان پێکەوە بەشدار دەبن. لە دوای ئەوان بەشداربوون زیاتر دەبێت.
عەگید مژینی
هەڤاڵ عەگیدیش لە هەمان گوند وەک گەنجانی دیکە لە شوێنی ئەوان بەشداری گەریلا بوو. ئیلهام لە ژیانی چیایی گەریلاکان وەردەگرێت کە هەموو گوندییەکان ڕێز و خۆشەویستییەکی زۆریان نیشان دەدەن. ئەویش دەیویست ببێت بە ببێت بە یەکێک لە وان و لە نێو ڕیزەکانی ئەواندا جێبگرێت. عەگید هاوسەرگیری کردوە و کچێکی هەیە. بۆ بژێوی ژیانی خێزانە بچووکەکەی، لە هەرێمی جولەمێرگ کە بە خۆیان پێی دەوترێت ئەڤراز، یان شوێنی بەرز شوانی دەکرد. لە وێوە بەشداری ڕیزەکانی گەریلا دەبێت. بە پێی عادات و تەقالیدی ئەوان کەسێک حەوت ساڵ شوانی بکات دەستی بە شیفا دەبێت و دەتوانێت نەخۆشی چارەسەر بکات. هەڤاڵ هێلین موراد لەو هەرێمانە گەریلایەتی کردوە، لە نامەکەی بۆ زانستی ژنۆلۆژی نوسیویەتی پێناسەی جوامێری، ئەو شوانانەی کردوە کە بە دۆستایەتییان بەرامبەر سروشت ناسراون. کاتێک هەڤاڵ عەگید لە ڕیزەکانی گەریلا لە زاگرۆسەوە بەرەو بۆتان دەڕۆیشت، لە هەرێمی بەستای گوندەکەیان ڕووبەڕووی گروپی گوڵپەریە دەبێتەوە. لەو کاتەدا ئۆپەراسیۆنێکی سەخت دەستی پێکرد و داگیرکەران بەکرێگیراونیان خستەپێش خۆیان، وەک هەرەس هێنانی بەفر دایان بەسەریانا.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا، وەک زۆرێک لە بازنە زنجیرەیەکانی مێژوو، هێڵی بەرخۆدان و خیانەت لە دژی یەکتر شەڕ دەکەن و بەرخۆدان سەردەکەوێت. کاتێک بەدران شەرناخی لەگەڵ گوڵپەری ئەرکی فەرمانداری وەرگرت، لە ترسا خیانەت دەکات و تەسلیمی جەلادەکەی خۆی دەبێت، عەگید زۆر توڕە دەبێت. لە نێو گەریلادا ئەو ڕۆحە پێی دەوترێت بەرپرسیارێتی سروشتی. هاوڕێی عگیدیش بەو ڕۆحە سروشتییە بەرپرسیارێتییە مامەڵە دەکات و لە تەنیشت گوڵپەری دەوەستێت. بۆ تێک شکاندنی هێرشی داگیرکەران چیان لە دەست هات ئەنجامی دەدەن. کاتێک گوڵپەری بە سەختی بریندار دەبێت، لە بەرەکەدا تاوەکو دوا هەناسەی شەڕ دەکات. هەڤاڵێتی ڕاستەقینەی لەگەڵ ژنان نیشان دا و لە سەختترین ساتەکانی بەرەکان هەڤاڵ گوڵپەری بە تەنیا جێ نەهێشت. هەردووکیان نوێبوو بەشداربوونیان و ئاگایان لە ئەزموونی پەکەکە نەبوو، بەڵام دیسان هەڤاڵ عەگید فەرماندەکەی گوڵپەری بە تەنیا جێ نەهێشت، و تا کۆتایی بە پێی ڕێبازەکانی عەگیدیی بۆتان شەڕی کرد.
مێژووەکە ٢٧ی تەمموزی ١٩٩٠ بوو. گوڵپەری داوای لە هەڤاڵەکەی عەگید کرد کە لەبەر ئەو نەمێنێتەوە و لە شوێنی شەڕە سەختەکە دوور بکەوێتەوە، بەڵام هەڤاڵ عەگید لە هیچ هەلومەرجێکدا فەرماندەکەی بە تەنیا جێناهێڵێت و لە تەنیشتی دەمێنێتەوە. ناوی ئەم بەرخۆدانەی عەگید و گوڵپەری لە نێو تەواوی گوندەوارانی هەرێمەکە بڵاو دەبێتەوە. بەرخۆدانیان بەرانبەر داگیرکاری وەک چیرۆکی قارەمانانە لە شەوانی زستاندا لە پێش سۆپای دار لە گوندەکان دەگێڕدرێنەوە.
شەریف مژینی
کاتێک هەڤاڵ شەریف مژینی گوێی لە خەباتی بێوچانیان لە بەرانبەر داگیرکاری بوو، لە بەرخۆدانیان هێز وەردەگرێت و بەو هێزەوە دەستی بە پراکتیک کرد. تا دێت زیاتر بەشداری چالاکییەکان دەکات و دەبێت بە خاوەنی ئەزموونی شەڕ. لە چالاکیەکدا بە سەختی بریندار دەبێت. بەهۆی برینداربوونی دەموچاویەوە بۆ ماوەی مانگێک جگە لە شەلەمەنی هیچی تر ناتوانێت بچێتە قوڕگییەوە. لەگەڵ هەموو ئەو ناخۆشیانە، بە ئیرادەیەکی زۆرەوە بەرخۆدان دەکات و بەسەریاندا زاڵ دەبێت. دوای ماوەیەک دەچێتە گۆڕەپانی ڕێبەرێتی و لەوێ پەروەردە دەبینێت. ڕێبەرێتی ئاگاداری برینداربوونی ئەوە و لەسەر ئەو هەڵسەنگاندن دەکات.
لە گۆڕەپانی ڕێبەرێتییەوە دەچێتە هەرێمی خنێری دەکەوێتە نێوان باکوور، باشوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات. ئەو ئێدی دە ساڵە گەریلایە و فەرماندەی گۆڕەپانی خنێرییە. لە هەڤاڵانی ژن هەڤاڵ بەرچەم کە ماوەیەک لە گۆڕەپانی ڕێبەرێتی دەمایەوە و لەوێش بەشداری پەروەردە بووە، لەگەڵ هەڤاڵ شەریف فەرماندەی گۆڕەپانە. هەردووکیان لە گۆڕەپانی ڕێبەرێتی هاتوون و هەوڵدەدەن ئەو پەروەردەیەی بینیویانە بیخەنە جێبەجێی بکەن.
ساڵی ١٩٩٧ بە هاوکار پەدەکە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئۆپراسیۆنێکی گەورە لە هەمان ساڵدا ئەنجام دەدات. لە هەرێمەکەیاندا تا دێت شەڕ سەخت دەبێت. هەڤاڵ بەرچەم لەو گردەی کە دوای شەڕەکە ناوی هەڤاڵ شەڕیفی لێنرا بەرپرسیاری چیای شەکیف بە سەختی بریندار دەبێت. هەڤاڵ شەریف هەندێک لە بەرەی هەڤاڵ بەرجەم دوورە. بۆ ئەوەی هەڤاڵ بەرچەم نەکەوێتە دەستی داگیرکەران هەڤاڵ شەریف هەموو مەترسیەک دەخاتە پێش چاو و بە خێرا خۆی دەگەیەنێتە بەرەی هەڤاڵ بەرچەم و هەوڵ دەدات لە نێو دووژمن دەریبهێنێت. فڕۆکە جەنگییەکان ئەوان دەکەنە ئامانج و هەردووکیان لەوێ شەهید دەبن. هەڤاڵەکانیان کە دوو فەرماندەکەیان شەهید بوون، بەردەوامن لە شەڕ و بەرەی فەرماندەکانیان چۆڵ ناکەن. بەم شێوەیە هەڤاڵ شەریف دەبێتە فەرماندەیەکی ئەفسانەیی کە یاساکانی عەگیدی بۆتان جێبەجێ دەکات و هەڤاڵەکەی کە فەرماندەی شەڕی خنێرەیە لە ساڵی ١٩٩٧ بەرچەم بە تەنیا جێناهێڵێت و بۆ ڕزگارکردنی هەڵوێست وەردەگرێت. بەم هەوڵ و هەڵوێستە بنەماکانی هاوڕێیەتی ڕاستەقینە جێبەجێ دەکات و وەک هاوڕێیەکی ڕاستەقینە دەچێتە مێژووەوە کە هاوڕێیەتی ڕاستەقینەی لەگەڵ هاوڕێی ژندا پراکتیزە کردووە. بە هەوڵدان و هەڵوێستی ڕێبازەکانی هەڤاڵێتی ڕاست جێبەجێ دەکات و بە وەسفی هەڤاڵی هەڤاڵێتی ڕاست لەگەڵ هەڤاڵانی ژن بەڕێوەی دەبات، دەچێتە مێژووەوە.
'فکری دەبێت بە پرۆمیتۆس'
لەو جەنگاوەرانەی لە پرەنسیپی بیردۆزیی پارتییدا لەسەر شوێنکەوتنی مەزڵوم دۆغان و مەحمەد خەیری دورموش قوڵبوونەوە، هەڤاڵ فکری بایگەڵدی هەیە کە زیندانی گۆڕا بۆ گۆڕەپانێکی پەروەردەیی. خەڵکی لجیە وەک هەڤاڵ سیما لە زینداندایە. لەو شوێنەی کە گوێی لە چالاکی هەڤاڵ سیما دەبێت و لە وەڵامی چالاکییەکەی هەڤاڵ سیما لە زیندان هەمان چالاکی ئەنجام دەدات. ساڵی ١٩٩٨ لە زیندان دەیانەوێت هێڵەکەیان کاریگەر بکەن. ئەویش وەک هەڤاڵ سیما لەو نزیکایەتیانەی لە بەرانبەر پارتی ئەنجام دەدرێت بێزار دەبێت و ڕێگەی ئەو دەگرێتە بەر. هەڤاڵ فکری بایگەڵدی لە نامەکەیدا دەڵێت "هەڤاڵ سیما فەرماندەی منە، منیش سەربازم و فەرمانەکانی جێبەجێ دەکەم".
بەهۆی شارەزایی لە هێڵی مەزڵوم، ئەوە هەڤاڵ فکری بایگەڵدی بوو کە چالاکییەکەی هەڤاڵ سیما بەهێزتر کرد. لێرەدا مرۆڤ پێشەنگایەتی ژنێکی ئازاد دەبینێت، ئەم ڕوونی و شارەزابوونە وادەکات هەڤاڵانی پیاویش خۆیان بگۆڕن.
ڕێبەرێتی بۆ هەڤاڵ فکری دەڵێت "فیکری دەبێتە پرۆمێتیۆس". لە هەمان کاتدا ئەم چالاکییە وەڵامێکە بۆ کوشتنی پیاوەتی. هەڤاڵ فکری جارێکی دیکە دەڵێت، "هەڤاڵ سیما فەرماندەی منە. ژن کورد بوو بە فەرماندە، بە چالاکییەکانم فەرمانەکانی جێبەجێ دەکەم". ڕێبەرێتی بۆ فکری دەڵێت "هەڤاڵ فکری وەک چۆن مرۆڤ بە کەسێتی نوێ شێوە دەگرێت، لە بەرانبەر ئەو وشیارییەکی مەزنە و وەڵامێکی زۆر مانادار هەیە".
ئیلان دارا
ئیلان دارا لە ٨ی ئاداری ٢٠١٨دا لە بەرانبەر چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چالاکی فیداکاری ئەنجام دەدات. بە تایبەتی ٨ی ئادار هەڵدەبژێرێت سەرەتا بۆ دایکی و دواتر بۆ هەموو ژنان لەم ڕۆژەدا چالاکییەکەی ئەنجام دەدات. ئەو جەنگاوەری کە هەموو ساتەکانی ژیانی بە فیداکارییەوە ژیاوە، پێش چالاکییەکە گوتبووی کە شوێنکەوتووی ئەرین، ئاڤێستا و بارینانە و دەڵێت؛ "وەک چۆن هەزاران جەنگاوەر بە پێشەنگایەتی ئەرین میرکان لە بەرخۆدانی کۆبانێ بەرانبەر داگیرکاری وەستانەوە، ڕۆحی ئاڤێستا خابوور و بارین کۆبانێش لە بەرخۆدانی عەفرینی سەردەمدا لە بەرانبەر داگیرکاری دەوەستێتەوە. ئێمەش شوێنکەوتووی ئەوانین و وەک ئەوان لە پێش داگیرکاریی دەوەستین و ناهێڵین تێپەڕێت".