ئەکادیمیای ژنۆلۆژی کۆنفرانسێک دژی ڕەگەزپەرستی ئەنجام دەدات
ئەکادیمیای ژنۆلۆژی بە ئامانجی مەزنکردنی تێکۆشانی ئازادیی ژن و یەکسانی کۆمەڵایەتی لە ٢ ی ئادار لە ڤییەنا "کۆنفرانسی دژی ڕەگەزپەرستی" ئەنجام دەدات.
ئەکادیمیای ژنۆلۆژی بە ئامانجی مەزنکردنی تێکۆشانی ئازادیی ژن و یەکسانی کۆمەڵایەتی لە ٢ ی ئادار لە ڤییەنا "کۆنفرانسی دژی ڕەگەزپەرستی" ئەنجام دەدات.
کۆنفرانسەکە لە (Wielandgasse 2-4) لە ڤییەنا ئەنجام دەدرێت. لە کۆنفرانسەکەدا باس لە ڕەگەزپەرستی دەکرێت، هەروەها ئاماژە بەوە دەکرێت ڕەگەزپەرستی تا چەندێک ئاستەنگە لەبەردەم ئایندەیەکی ئازاد و یەکسان.
ئەکادیمیای ژنۆلۆژی ڕایگەیاند سەدان ساڵە تێکۆشانی ژنان بۆ ئازادی و یەکسانی لە تەواوی جیهان بەردەوامە، لە کۆنفرانسەکە ڕەهەندە تیۆری و پراکتیکییەکانی تێکۆشان دژی ڕەگەزپەرستی تاوتوێ دەکرێن.
هەروەها باس لە پەیوەندیی ڕەگەزپەرستی لەگەڵ سیستەمی سەرمایەداری و دەوڵەت دەکرێت، چۆن خێزان و ئایین و پەروەردە و نەریت وەک ئامرازێک بەکارهاتوون و کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگە کردووە. هەروەها ئەزموونە تیۆری و پراکتیکییەکانی تەڤگەری ئازادیی ژنان لەم ڕووانەوە تاوتوێ دەکرێن و شێوازەکانی تێکۆشان لە تاراوگە هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت.
بناغەی تێکۆشانی هاوبەش و ئایندەی ئازاد
ئامانجی سەرەکی کۆنفرانسەکە سازکردنی بناغەی تێکۆشانی هاوبەش و ڕێخۆشکەرییە بۆ بنیاتنانی ئازادیی کۆمەڵایەتی.
بەشداربووان هەنگاوەکانی گۆڕانی کۆمەڵایەتی تاوتوێ دەکەن، ئەزموونەکانی بەرخۆدان و تێکۆشانی ئازادیی ژنان تاوتوێ دەکرێن.
ئەکادیمیای ژنۆلۆژی ڕایگەیاند تێکۆشان دژی ڕەگەزپەرستی نەوەک هەر ژنان تەواوی کۆمەڵگە ئازاد دەکات، بانگەوازی هەموو ئەو کەسانە دەکات کە داوای ژیانێکی دادپەروەر و یەکسان دەکەن، بەشداربن لە کۆنفرانسەکە.
ئەکادیمیاکە بانگەوازی کرد: "بە هێزی خۆمان کە بە یەکێتییمان بنیاتنراوە، دژی ڕەگەزپەرستی باوکسالاری دەنگمان هەڵدەبڕین، ئەزموونی خۆمان هاوبەش دەکەین و ئایندەیەکی ئازاد بنیات دەنێین".