عەلی باپیر داوای لە دەوڵەتی تورک کرد بەدەم پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆوە بچێت

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان عەلی باپیر گوتی: "بە پەیامەکەی بەڕێز ئۆجالان دڵخۆش بووم، بەهیوام تورکیا بەدەم پەیامەکەی بەڕێز ئۆجالانەوە بچێت".

دەربارەی پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان عەلی باپیر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

عەلی باپیر ڕایگەیاند بە پەیامەکەی بەڕێز ئۆجالان دڵخۆش بووە و پێویستە هەمووان بیر لە چارەسەرێکی ئاشتییانە بکەنەوە.

عەلی باپیر ڕوو لە دەوڵەتی تورک دەکات و دەڵێت: " بەهیوام تورکیا بەدەم پەیامەکەی بەڕێز ئۆجالانەوە بچێت. بێگومان دادپەروەری و یەکسانی بناغەی یەکێتییە و گەلی کورد داوای شتێکی زیاتری لە نەتەوەکانی تر نەکردووە".