یەکێتیی ئەوروپا: هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ چارەسەرێکی ئاشتییانە و درێژخایەن

یەکێتیی ئەوروپا پێشوازی لە بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و ڕایگەیاند هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ چارەسەرێکی ئاشتییانە و درێژخایەن.

وتەبێژی یەکێتیی ئەوروپا ئەنوەر ئەل عەنونی گوتی: "دەستپێکردنی پرۆسەی چارەسەری سیاسییانەی پرسی کورد هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ چارەسەرێکی ئاشتییانە و درێژخایەن".

ئەل عەنونی هەروەها گوتی: "بەدەستهێنانی چارەسەرێکی دادپەروەر و درێژخایەن لەسەر بناغەی مافە بنەڕەتییەکان و سەروەریی یاسا بۆ هەمووان نەوەک تەنها بۆ هاوڵاتیانی تورک، خزمەت بە ئارامی هەموو هەرێمەکە دەکات".