بە دیمەن

لە ئۆسلۆ لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئێران "سزای سێدارە" شەرمەزارکرا

لە شاری ئۆسلۆی نەرویژ لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئێران دژی سزای سێدارە، چالاکی ئەنجامدرا.

لە چوارچێوەی کەمپەینی "نا بۆ سێدارە، بەڵێ بۆ ژیان" کە لە سەرانسەری جیهان بەڕێوەدەچێت، لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئێران لە شاری ئۆسلۆی نەرویژ چالاکییەک ئەنجامدرا.

چالاکییەکە لەلایەن کۆمیتەی پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان (پژاک) و کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کژار) لە نەرویژ ڕێکخرا. لە چالاکییەکەدا داواکرا سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی و شەریفە محەمەدی و زیندانیانی تر هەڵبوەشێنەوە.

چالاکوانان دووپاتیان کردەوە، سزای نامرۆڤانەی لەسێدارەدان دەبێت نەمێنێت.

کەنەکە و کۆمەڵە و چەندین ڕێکخراو پشتگیری چالاکییەکەیان کرد.

لە چالاکییەکەدا درووشمی "ژن ژیان ئازادی" و "نا بۆ سێدارە" و "ژیانی ئازاد" بەرزکرایەوە.