ڕاپۆرتدەری تورکیا لە یەکێتیی ئەوروپا: بانگەوازەکە سەرەتایەکی باشە بۆ چارەسەر

ڕاپۆرتدەری تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا، ناچۆ سانچێز ئامۆر ڕایگەیاند بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ سەرەتایەکی باشە بۆ چارەسەری پرسی کورد.

شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە ئیستەنبوڵ بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە.

ڕاپۆرتدەری تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا، ناچۆ سانچێز ئامۆر لە هەژماری خۆی لە میدیای دیجیتاڵ ڕایگەیاند بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ سەرەتایەکی باشە بۆ چارەسەری پرسی کورد.

ناچۆ سانچێز ئامۆر، گوتی: "عەبدوڵا ئۆجالان ئەمڕۆ بانگەوازی چەکدانان و کۆتایی هێنان بە کار و خەبات لەژێر ناوی پەکەکەی کرد، ئەمە هەنگاوێکی مێژووییە و بە دڵخۆشییەوە پێشوازی لێ دەکرێت".