جیک: ڕۆحی ڕەمەزان بانگەوازە بۆ هەنگاوی ئاشتیخوازانە

کۆمەڵگەی ئیسلامیی کوردستان (جیک) بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و گوتی: "ڕۆحی ڕەمەزان داوامان لێ دەکات لێک تێبگەین و هەنگاو بۆ ئاشتی بنێین".

کۆمەڵگەی ئیسلامیی کوردستان (جیک) بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و گوتی: "ئەم مانگە پیرۆز کاتی پاکبوونەوەی ڕۆحی و بەهێزبوونی ئارامگرتن و سوپاسگوزارییە، هاوکات کاتی بەجێهێنانی ئەرکە کۆمەڵایەتییەکانە. ئەمڕۆ وڵاتەکەمان بە پرۆسەیەکی گۆڕانکاری مەزندا تێدەپەڕێت. ڕۆحی ڕەمەزان داوامان لێ دەکات لێک تێبگەین و هەنگاو بۆ ئاشتی بنێین. بنیاتنانی ئاشتی کۆمەڵایەتی بەرپرسیارێتی هەموو کەسێکە. بەهیواین ئەم مانگە پیرۆزە ببێتە مایەی ئاشتی و ئارامی و خێر بۆ تەواوی مرۆڤایەتی".