دەسپێشخەریی ژنانی "پێویستم بە ئاشتییە" دامەزرا
پاش وۆرک شۆپی "ژنان دەربارەی ئاشتی دەدوێن"، دەسپێشخەریی ژنانی "پێویستم بە ئاشتییە" دامەزرا. ژنان دژی کاریگەرییەکانی شەڕ بانگەوازیان کرد بۆ تێکۆشانی هاوبەش.
پاش وۆرک شۆپی "ژنان دەربارەی ئاشتی دەدوێن"، دەسپێشخەریی ژنانی "پێویستم بە ئاشتییە" دامەزرا. ژنان دژی کاریگەرییەکانی شەڕ بانگەوازیان کرد بۆ تێکۆشانی هاوبەش.
نەخشەڕێگای کۆتایی وۆرک شۆپەکە بە ناوی "ژنان دەربارەی ئاشتی دەدوێن" کە لە نێوان ٢٢-٢٣ ی شوبات لە ئیستەنبوڵ ئەنجامدرا، بڵاوکرایەوە. لە ڕاگەیاندراوی کۆتایی وۆرک شۆپەکەدا کە زیاتر لە ١٠٠ ژن تێیدا بەشداربوون باسی ئاشتی کرا، گوترا: "بەم وۆرک شۆپە وەک ژنان دەسپێشخەریی "پێویستم بە ئاشتییە" ڕادەگەیەنین".
لە وۆرک شۆپەکەدا بابەتی جیاجیا تاوتوێکران و دەربارەی ئاشتی و شەڕ لە جیهان و هەرێمەکە قسەکرا.
هەروەها بابەتەکانی "ئابووری شەڕ، سیاسەتی ڕەنجی ژنان و هەژاری" و "بۆچی پێویستمان بە تێکۆشانی ئاشتی و تێکۆشانی ژنان هەیە" و "ژنان ئاشتییەکی چۆنیان دەوێت؟ چۆن دەتوانین ئاشتی بەدی بهێنین؟" بە سێ دانیشتنی جیاواز تاوتوێکران.