لە موغلا چالاکییەکانی ٨ ی ئادار دەستی پێ کرد
وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی خالیدە تورکئۆغلو لە موغلا لە ڕاگەیاندراوی ٨ ی ئاداردا ڕایگەیاند، هاتوون بۆ ئەوەی ڕاپەڕینێکی مەزن بکەن و گوتی: "ئێمەی ژنان سەردەکەوین".
وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی خالیدە تورکئۆغلو لە موغلا لە ڕاگەیاندراوی ٨ ی ئاداردا ڕایگەیاند، هاتوون بۆ ئەوەی ڕاپەڕینێکی مەزن بکەن و گوتی: "ئێمەی ژنان سەردەکەوین".
ئەنجوومەنی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە موغلا چالاکییەکانی ٨ ی ئاداریان دەست پێ کرد. بەم ئامانجە لە ناوچەی بۆدروم کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی بەسترا.
چالاکییەکە بە بەشداری وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی خالیدە تورکئۆغلو پێکهات، تێیدا گوتی: "وەک ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی دژی هەموو جۆرە سیاسەتێکی شەڕ، لە ٨ ی ئادار ڕاپەڕینی خۆمان مەزن دەکەین".
هەروەها گوتی: "لە گۆڕەپانەکانی ٨ ی ئادار دەنگی خۆمان بۆ ئاشتی بڵندتر دەکەین و ڕاپەرینەکەمان مەزن دەکەین"، تیشکی خستەسەر سیاسەتی دژی ژنان و جێبەجێکردنی سیاسەتی دەربازبوون لە سزا.
تیشکی خستەسەر دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان و ڕایگەیاند دانانی قەیوم هێرشە بۆ سەر دەسکەوتەکانی ژنان، گوتی: "نەوەک هەر ئیرادەی گەلی کورد دەستی بەسەردا گیراوە، بەڵکو کودەتایەکە دژی ئایندەی هاوبەشی دیموکراسی".
جەختی کردەوە تێکۆشان بۆ ئازادی ژنان بەردەوام دەکەن، ڕایگەیاند لە ٨ ی ئادار تێکۆشان بۆ ئازادی و چارەسەر مەزنتر دەکەن، گوتی: "ئێمە وەک نەیارانی شەڕ، بۆ چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد کۆدەبینەوە و وەک ژنان سیاسەتی ئاشتی مەزنتر دەکەین. دژی سیاسەتی شەڕ، سیاسەتی ئاشتی سەردەکەوێت و ژنان ئەمە دەکەن. ئێمەی ژنان سەردەکەوین".