ئایشەگوڵ دۆغان: دەبێت هەلومەرج بۆ ڕێبەر ئاپۆ باشتر بکرێت
وتەبێژی دەم پارتی ئایشەگوڵ دۆغان سەبارەت بە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ وتی: "پەرەیەکی نوێ بۆمان دەکرێتەوە، دەبێت هەلومەرج بۆ ڕێبەر ئاپۆ باشتر بکرێت."
وتەبێژی دەم پارتی ئایشەگوڵ دۆغان سەبارەت بە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ وتی: "پەرەیەکی نوێ بۆمان دەکرێتەوە، دەبێت هەلومەرج بۆ ڕێبەر ئاپۆ باشتر بکرێت."
وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) ئایشەگوڵ دۆغان بەشداری کۆنگرەی ئاسایی ٢هەمین لە شەرناخ بوو، سەرنجی خستەسەر بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ.
ئایشەگوڵ دۆغان گوتی: "بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان دوای ٢٦ ساڵ لە ژێر هەلومەرجی گۆشەگیرییدا بانگەوازیی کرد. بانگەوازییەکەشی بۆ مرۆڤایەتی و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین پەڕەیەکی نوێی کردەوە".
ئایشەگوڵ دۆغان ئاماژەی بەمەشدا: "ئەگەر خواستی ئاشتیی و کۆمەڵگا پێکەوە بەڕێوەنەچێت، پێکهێنانی ئاشتیی کاتێکی زۆری دەوێت. بانگەوازی بەڕێز ئۆجالان لە لایەک دەستپێکی ئاشتییە، لە لایەکی دیکە دەستپێکی کۆمەڵگەی دیموکراتیکە. بۆ ئێمە پەڕەیەکی نوێ دەکاتەوە. دوای ٢٦ ساڵ ئەم حەقیقەتە خۆی نیشان دا".
ئایشەگوڵ دۆغان وێنەی بانگەوازییەکەی ٢٧ی شوباتی بە بیر هێنایەوە و گوتی:
"لە سەر و چاوی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالاندا مێژوومان بینی. ئێمە دەڵێین بەسە ئیتر بەسە. ئێمە داخوازی گەلەکەمان دەبینین و گەلەکەمان دەپرسێت کەی گۆشەگیری کۆتایی دێت؟ ئێمە لێرەوە لە بۆتانەوە بانگەوازی دەکەین. ئیتر دەبێت هەل و مەرج بۆ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان باشتر بکرێن. ئەم پرۆسەیە دەبێت بە پێشەنگایەتی خۆیدا ئەنجام بدرێت. خۆشحاڵین کە دەوڵەت باخچەلی و ئەردۆغان دەستپێشخەرییان کردووە. بەڵام قبوڵ ناکەین کەسانێک لە بارودۆخێکی ئاسوودەدا کار لەسەر پرۆسەکە بکەن، بەڵام کەسانێکی دیکە لەژێر بارودۆخی گۆشەگیریدا کاربکەن".
دوای وتارەکانی کۆنگرە، لە ئەنجامی دەنگدانەکاندا، تایبەت بیلگی و ڕەمەزان ئویسال وەک هاوسەرۆکی دەم پارتی شرناخ هەڵبژێردران.