هه‌واڵی به‌په‌له‌: پەیامی پاژک بۆ ٨ی ئادار: ببینە وەڵامگۆی بانگەوازی مێژوویی

ژنان سەردانی شوێنی خەباتی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادینیان کرد

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٨ ی ئادار، کەمپەینی ژنانی باشوور بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوا سەردانی شوێنی خەباتی شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد هێرۆ بەهادین و گوڵستان تارایان کرد.

کەمپەینی ژنانی باشوور بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوا، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٨ ی ئادار، سەردانی شوێنی خەباتی شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد هێرۆ بەهادین و گوڵستان تارایان کرد، کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە باشووری کوردستان شەهیدکران.

ژنان تاجەگوڵینەیان لەسەر شوێنی خەباتی شەهیدان دانا و تیشکیان خستەسەر خەباتی شەهیدان لەپێناو ئازادیی ژنان.