قەسەدە ناسنامەی ٧ شەهیدی ئاشکرا کرد

قەسەدە ناسنامەی ٧ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە وەڵامدانەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی شەهیدبوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە ڕاگەیاندراوێک ناسنامەی ٧ شەڕڤانی شەهیدی ئاشکرا کرد.

قەسەدە ڕایگەیاند هێزەکانیان لە بەرەکانی شەڕ دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەرخۆدانێکی مێژووییان کردووە و تەواوی هێرشە بەربەرییەکانیانی داگیرکەرانیان تێکشکاندووە.

قەسەدە جەخت دەکاتەوە سەرەڕای جیاوازی مەزن و تەکنیکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، شەڕڤانانی قەسەدە بەرخۆدانێکی ئەفسووناوییان کردووە و گورزی کوشندەیان لە چەتەکان داوە.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، لە وەڵامدانەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیدا، ٧ شەڕڤانی قەسەدە شەهیدبوون.

قەسەدە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان دەکات و بەڵێن دەدات بە مەزنکردنی تێکۆشان و بەرخۆدان و بەدیهێنانی ئامانجی شەهیدان.

زانیارییەکان دەربارەی ناسنامەی شەهیدان بەم جۆرەیە:

ناسناو: ئەحمەد حەسەن

ناو و پاشناو: ئەحمەد حەسەن

ناوی دایک: حلوە

ناوی باوک: محەمەد

شوێنی لەدایکبوون: دیمەشق

شوێن و کاتی شەهیدبوون: بەنداوی تشرین _٢٩ کانوونی دووەمی ٢٠٢٥.

ناسناو: عەگید تەل سەڕات

ناو و پاشناو: ئەنەس خەڵەف

ناوی دایک: ڕەفعە

ناوی باوک: ئیسماعیل

شوێنی لەدایکبوون: تەل کۆچەر

شوێن و کاتی شەهیدبوون: بەنداوی تشرین _ ٢٩ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥.

ناسناو: ڕامی شەمۆ

ناو و پاشناو: ڕامی شەمۆ

ناوی دایک: ماشەڵا

ناوی باوک: محەمەد

شوێنی لەدایکبوون: دێرک

شوێن و کاتی شەهیدبوون: گوندەواری مەنبەج_ ١٧ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥.

ناسناو: دەلیل

ناو و پاشناو: ساڵەح مەحمود ئەل بشۆ

ناوی دایک: غەزونە

ناوی باوک: مەحمود

شوێنی لەدایکبوون: تەل حەمیس

شوێن و کاتی شەهیدبوون: بەنداوی تشرین _٢٩ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥.

ناسناو: عامر ئیبراهیم

ناو و پاشناو: عامر ئیبراهیم

ناوی دایک: نورە

ناوی باوک: ئەحمەد

شوێنی لەدایکبوون: تەل کۆچەر

شوێن و کاتی شەهیدبوون: بەنداوی تشرین _ ٢٩ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥.

ناسناو: دلۆڤان

ناو و پاشناو: عیسا ئەل مستەفا

ناوی دایک: ئیبتیسام

ناوی باوک: زەکەریا

شوێنی لەدایکبوون: عەرعور جەدیدە

شوێن و کاتی شەهیدبوون: بەنداوی تشرین _ ٢٩ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥.

ناسناو: ڕەیان عەریشە

ناو و پاشناو: ئەحمەد جەیشی یاسین

ناوی دایک: عەسریە

ناوی باوک: جەیشی

شوێنی لەدایکبوون: شەدادی

شوێن و کاتی شەهیدبوون: شەدادی _ ڕوەیشد _ ٢٦ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥.