دەوڵەتی داگترکەری تورک دەوروبەری بەنداوی تشرینی تۆپباران کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، دەورووبەری بەنداوی تشرین-یان تۆپباران کرد.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوز، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، بە چەکی قورس دەورووبەری بەنداوی تشرین تۆپباران دەکەن.

سەبارەت بە زیانەکانی تۆپبارانەکەی دەوڵەتی تورک، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە دوێنێوە تا ئێستا دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی زیاتر لە پێنج جار دەورووبەری بەنداوی تشرین-یان بۆردوومان و تۆپباران کردووە.