بەرخۆدانی گەل لە بەنداوی تشرین لە ٥٤ـەمین ڕۆژیدایە
ئیشکگرئی بەرخۆدانی گەل کە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر بەنداوی تشرین دەستیپێکرد، لە ٥٤ـەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.
ئیشکگرئی بەرخۆدانی گەل کە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر بەنداوی تشرین دەستیپێکرد، لە ٥٤ـەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.
ئەمڕۆ ٥٤ـەمین ڕۆژە گەل لە بەنداوی تشرین بۆ پشتیوانی لە هێزەکانی قەسەدە و دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەردەوام لە ئێشکگرییدان و تا دێت بەرخۆدانییەکە بەرفراوانتر دەبێتەوە.
ڕۆژی ٨ـی کانوونی دووەم، لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە و دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، ڕوویان لە بەنداوی تشرین کرد، ئەمڕۆش ئەو بەرخۆدانییە لە ٥٤ــەمین ڕۆژییدا بەردەوامە.
گەل بە جۆش و خرۆشەوە لەسەر بەنداوی تشرین بۆ پشتیوانی لە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە بە سەماکردن و وتنەوەی دروشمەکانی "بژی بەرخۆدانی قەسەدە، یەپەگە، یەپەژە" ، "ژن، ژیان، ئازادی" خاوەنداری لە بەنداوەکەیان و شەڕڤانانیان دەکەن.