دایکانی ئاشتیی پشتگیرییان لە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد
ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتیی سەبارەت بە بانگەوازی 'ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ لە چەندین شار کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیان ئەنجام دا.
ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتیی سەبارەت بە بانگەوازی 'ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ لە چەندین شار کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیان ئەنجام دا.
ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتیی ئامەد سەبارەت بە بانگەوازی 'ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجام دا. هاڤا کران ئاماژەی بەوەدا پڕۆسەی ئاشتیی دوای پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ی شوبات دەستی پێکرد. بە دەستپێکردنی پڕۆسەکە دایکانی ئاشتیی پشتگیرییان کرد و رایانگەیاند: "دەڵێین با ئاشتیی لە وڵاتەکەماندا بەرقەرار بێت. بانگەوازیی لە هەمووکەسێک دەکەین، دەبێت شەڕ نەک تەنها لە لایەکەوە ڕاوەستێت، بەڵکوو دەبێت لە هەر دوو لاوە شەڕ ڕابگیردرێت. لە ڕۆژئاوا تاوەکو باشوور دەبێت لە هەموو شوێنێک شەڕ ڕابوەستێنرێت. هەرکەسێک بە خۆی دەڵێت مرۆڤ دەبێت بۆ ڕاوەستاندنی خوێنڕشتن هەنگاو بنات و هەمووکەسێک بەرپرسیارێتی بخاتە ئەستۆی خۆی".
رحا
ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتیی رحا، سەبارەت بە بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ "ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" لەبەردەم بینای پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) رحا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دا.
دایکی ئاشتیی عەدالەت چای لە ڕاگەیاندراوەکەدا قسەی کرد و گوتی: "ئەم ٢ ڕۆژە دەرگای پڕۆسەیەکی نوێ کرایەوە. بانگەوازی ئێمەی هەموو دایکان ئەمەیەیە، دەوڵەت هەنگاو بنێت. شەڕ و ئاگربەست یەک لایەن نییە. ئیدی نامانەوێت دایکان بگرین و گەنجان بمرن. با شەڕ ڕاوەستێت. با زیندانەکان بکرێنەوە. با دیالۆگ هەبێت. پێویستە هەنگاو بنرێت. دەبێت فرۆکەی جەنگی و تۆپباران ڕاوەستێنرێت. بۆ ڕاوەستاندنی خوێن هەرچی پێویست بکات دەیکەین".
دایکی ئاشتیی مەیاسەر کۆرکماز ئاماژەی بەوەدا بە ساڵان ئاشتییان دەوێت و گوتی: "بە پڕۆسەیەکی نزیک لە ئاشتیی تێپەڕ دەبین. ئاگربەست یەک لایەن نییە، دەبێت لایەنی دیکەش ئاگربەست ڕاگەیەنێت. ئیدی مردن و خوێنڕشتنمان ناوێت. ژیان و ئاشتییمان دەوێت. نا بۆ شەڕ، بەڵێ بۆ ئاشتیی".
ڕاگەیاندراوەکە بە چەپڵە و بەرزکردنەوەی دروشمی "نا بۆشەڕ ئاشتیی ئێستا" کۆتایی هات.
مێرسین
ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتیی مێرسین لەبەردەم بینای ڕێکخراوی دەم پارتی ناوچەی ئاکدەنیز کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دا. لەگەڵ دایکانی ئاشتیی پەرلەمانتاری دەم پارتی پەریهان کۆجاش بەشداری ڕاگەیاندراوەکە بوو. ئەمین ئەرین ڕاگەیاندراوێکی دا و سوپاسی هەرکەسێکی کرد کە پشتگیری ئاشتیی دەکەن و هەنگاو دەنێن و گوتی: "ئاشتییمان دەوێت. با دایکانی پۆلیس، سەرباز، کورد، کەس نە گیرێت. ڕەنگی فرمێسکی چاوانی دایکان وەک یەکە".
تەنزیل بایدەر ئاماژەی بەوەدا لەم پڕۆسەیەدا ڕاشکاوییان دەوێت و دەبێت دەوڵەت بۆ ئاشتیی هەلومەرجی پێویست بخولقێنێت.