سەفکان کۆبانێ: دەوڵەت دەبێت هەنگاوی یاسایی بنێت
سەفکان کۆبانێ ئاماژەی بەوەکرد بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ جەخت لە گۆڕانکارییەکی کۆمەڵگەیی دەکاتەوە وداوا لە هەموو لایەنێک دەکات خاوەندارێتی لەم پڕۆسەیە بکەن و دەبێت دەوڵەت هەنگاوی یاسایی بنێت.
سەفکان کۆبانێ ئاماژەی بەوەکرد بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ جەخت لە گۆڕانکارییەکی کۆمەڵگەیی دەکاتەوە وداوا لە هەموو لایەنێک دەکات خاوەندارێتی لەم پڕۆسەیە بکەن و دەبێت دەوڵەت هەنگاوی یاسایی بنێت.
ڕێبەر ئاپۆ ئەو بانگەوازییەی کرد کە چەند مانگێکە بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوان دەکرێت. بۆ ئەوەی بانگەوازییەکە لە ئاستی جیهانی دەنگ بداتەوە، لە کوردستان، تورکیا و جیهان بە پشتیووانییەکی مەزنەوە پێشوازی لێکرا. تێبنی ڕێبەر ئاپۆ "بێگومان بۆ ئەوەی لە پراکتیکدا چەک دابنرێت و پەکەکە خۆی هەڵوەشێنێتەوە، دەبێت لایەنی سیاسەتی دیموکراتیک و یاسایی دانی پێدابنرێت" ئەندامی شاندی ئیمراڵی سری سورەیا ئۆندەر دوای لێدوانەکە ڕایگەیاند دەبێت دەوڵەت هەنگاوی پێویست بنێت.
سەبارەت بەم بابەتە ڕۆژنامەنووس-نوسەر سەفکان کۆبانێ وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فوراتی (ANF) دایەوە.
سەفکان ئاماژەی بەوەکرد ڕێبەر ئاپۆ بە لێدوانەکەی هەڵوێستێکی مێژووی ڕابەری کرد و گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ دیاریکردنی 'کوردستان داگیرکراوە' لەسەر بنەمای سوپا و پارتی ستراتیژی چارەسەری پێش خست. ناچاربووکە ئەوە بکات، چونکە هیچ ڕێگەیەکی دیکە نەبوو. لەم ڕێگەیەدا مەودایەکی گرنگی گرت. ئەم پڕۆسەیە پێشکەوت و گۆڕانکاری بونیاتنا".
'دامەزراندنی پەکەکە، گۆران و گۆڕانکاری کۆمەڵگەیە'
سەفکان کۆبانێ ئاماژەی بەوەدا کە کۆمەڵگە وەک زیندوەری زیندو هەمیشە خۆی دەگۆڕێت و هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد ئەم پرۆسەیە بە واتای سەرلەنوێ دامەزراندنەوەی پەکەکە و گۆڕان و گۆڕانکاری کۆمەڵگە دێت.
'تێکۆشانی گەلی کورد بە تاوانکردن دادەنرێت'
کۆبانێ ئاماژەی بەوەکرد بەم پڕۆسەی ڕێبەر ئاپۆ کورد دەتوانێت وەک وڵاتێکی ئازاد بژی و بڵاویکردەوە کە بەم پێشهاتانە تورکیا دەتوانێت دیموکراتیک ببێت و ئاماژەی بەوەدا کە ڕێبەر ئاپۆ پڕۆژەیەکی دیموکراتیکی پێشکەش تورکیا کردوە.
'ڕێبەر ئاپۆ دەبێت لە هەلومەرجی ئازاد دا خەبات بکات'
کۆبانێ ئاماژەی بەوەکرد دەبێت هەلومەرج بڕەخسێت ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بژی و خەبات بکات و گوتی: "لەبەر ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ دامەزرێنەری پەکەکەیە بۆ کۆتایی هێنان بە کار و خەبات لەژێر ناوی پەکەکە، دەبێت بەشداری کۆنگرەی پەکەکە ببێت و بانگەواز لە جەنگاوەران و شەڕڤانانی خۆی بکات".
کۆبانێ ئاماژەی بەوەدا دەبێت ڕێبەر ئاپۆ بکەوێتە نێو سیاسەتەوە و گوتی: "ئەم بانگەوازە مانیفێستۆیەکە. دەبێت ڕێبەر ئاپۆ ببێت بە یەکێک لە بنەماکانی سیاسەتی تورکیا. بەبێ ئەوەی یاسا دروست بکرێت نابێت چاوەڕوانی بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ یان لێدوانی بین"
'دەبێت گۆشەگیری هەڵبگیرێت'
کۆبانێ ئاماژەی بەوەکرد دەبێت گۆشەگیری هەڵبگیرێت و بۆ مسۆگەرکردنی دیدارەکان پێویستە هەنگاوی یاسایی بنرێت و گوتی: "دەبێت شەڕ لە باشووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان ڕابوەستێنرێت و پاشان کۆمیسیۆن دەبارەی هەنگاوانەی کە دەنرێت لێکۆڵینەوەی یاسایی بکات. دەبێت کۆمیسیۆن بچنە لای ڕێبەر ئاپۆ و دیدار ئەنجام بدەن پڕۆسەکەی ئەفریقای باشووری ماندێلا وەها بوو".
'ڕێبەرێتی وەهایە'
کۆبانێ بیری هێنایەوە لە نێو هەلومەرجی شەڕ و گێژاودا ڕێبەر ئاپۆ باسی ئاشتیی کرد و گوتی: "ڕێبەرێتی ئەمەیە. ڕێبەر ئاپۆ لە سەردەمێکدا کە کەس چاوەڕوان نەبوو، باسی شەڕ، قەیران و گێژاو دەکرا باسی ئاشتیی و چەکدانانی کرد. بۆ تورکیا، گەلی کوردستان، بۆ هەمووکەسێک و هەموو گەلان ئەمە گرنگە".
'دەبێت هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ڕاوەستێنن'
کۆبانێ لە کۆتایی قسەکانییدا گوتی: "ئەگەر هێرش بکرێت وەڵام دەدەنەوە. ئێستا لە خۆ پاراستنی ڕەوادان. ئەگەر لە زاپ و مەتینا هێرش بکەن چی بکەن؟ بڵێن وەرە ئێمە بکووژە. خۆیان دەپارێزن. لە بەنداوی تشرین تاوەکو قەرەقۆزاق لە هەموو شوێنێک هێرشکردن بەردەوامە. دەبێت هێرشەکان ڕابوەستێنێت. سەپاندنی قەیومەکان کۆتایی پێ بێت".
سەفکان لە کۆتاییدا بانگەوازی لە هەموو پێکهاتەکانی کۆمەلگە کرد بە هەموو هێزیانەوە بەشداری ئەم پڕۆسەیە ببن.