نەتانیاهۆ: هێرشەکان بەردەوام دەبن، ئێران وەڵام دەداتەوە

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئێران وەڵامی هێرشەکانیان دەداتەوە و ئەوانیش درێژە بە هێرشەکانیان دەدەن.

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل "بانگەوازی نیشتانی" بڵاو کردەوە. نەتانیاهۆ بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئێران لە دوای کوشتنی حەسەن نەسروڵا سەرۆکی گشتیی حیزبوڵای لوبنان، چالاکییە ئەتۆمیەکەی خێراتر کرد و ڕایگەیاند: "دەبوو ئێمەش بەپەلە هەنگاو بنێین، بڕیارم دابوو لە کۆتایی مانگی نیساندا ئۆپەراسیۆن دەست پێبکەم، بەڵام بە هۆکاری جیاوازەوە ڕووی نەدا، دواتر لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی گشتی و وەزیری بەرگری ئەم وادەیەمان دیاری کرد.

نەتانیاهۆ لە بانگەوازەکەیدا ئاماژەی بەوەدا کە هێرشەکانیان بەردەوام دەبن و ڕایگەیاند کە ئەمە ئامانجی یەکەمە، واتە ئەمە تەنها ئامانجێک نییە. نەتانیاهۆ داوای لە خەڵکی ئیسرائیل کرد و وتی: "ئێران وەڵام دەداتەوە، هێرش دەکات، لەوانەیە زۆر قورستریش وڵام بداتەوە. بۆیە گوێ بە فەرمانەکانمان بدەن."

نەتانیاهۆ ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەوان ئەمریکایان ئاگادارکردۆتەوە و وتی: "هەڵوێستی ئەمریکا بۆ ئەمریکا بەجێدەهێڵم، بەڵام ئێمە لە هێرشەکە ئاگادارمان کردبووەو، ئێستا دەبێت چی بکەن؟ ئەمە بۆ سەرۆک ترەمپ جێدەهێڵم، ئەو بۆ خۆی بڕیاری خۆی دەدات، ناتوانم بەناوی ئەوەوە قسە بکەم."

نەتانیاهۆ ڕایگەیاند کە سەکۆی هەڵدانی مووشەکی ئێرانیان کردووتە ئامانج، بەڵام ئامانجی سەرەکییان بنکەکانی بەرهەمهێنانی مووشەکی ئێران بووە.